ریکی پۆیگی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دووچاری كێشه بووه، دوای ئه‌وه‌ی تۆمارێكی ده‌نگیی بڵاو بووه‌ته‌وه، كه باسی خۆی و یانه‌كه‌ی ده‌كات.
پۆیگ نزیكه له‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا جێ بهێڵێت و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌چێته یانه‌ی لۆس ئانجلس گالاكسیی ئه‌مریكا.
رۆژنامەنووسێک تۆمارێكی ده‌نگیی ریكی پۆیگی دزە پێكردووه و بڵاوی کردووه‌ته‌وه، كه باس لە ئەگەری رۆیشتنی خۆی له بارسێلۆنا دەکات، هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات، گرێبه‌ستی له چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا بۆ هاتووه، كه پێی وایه له لۆس ئەنجلس گالاکسیی گه‌وره‌ترن، تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ش پێده‌چێت بۆ مانگی شوباتی رابردوو بگه‌ڕێته‌وه، لە کاتێکدا لە قوتابخانەیه‌ك بووه بۆ فێربوونی شۆفێری.
پۆیگ له تۆماره‌كه‌دا ده‌ڵێتا: ئۆفەرم لە چێڵسی و میلان بۆ هاتووه، به‌ڵام لە بارسێلۆنا هەست بە باشییەکی زۆر دەکەم، لەم یانانەدا دوو هێندە زیاتر لە هەموو شوێنێکی تر پارەت پێدەدەن، بەڵام دواتر تۆ لەوێ بە تەنیایت.
یاریزانه‌كه‌ی بارسا له باره‌ی هاتنی فێران تۆرێس بۆ بارسێلۆنا بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتیەوە، پۆیگ ده‌ڵێت: پێپ گواردیۆلا ئه‌و یاریزانه‌ی نه‌ده‌ویست، چونکە ساڵی رابردوو 12 یاریی ئەنجام دا.
جێی باسه ئەوەی پۆیگ سەبارەت بە فێران تۆرێس ده‌یڵێت، راست نییە، چونكه تۆرێس له‌و وه‌رزه‌ی ئه‌و ئاماژه‌ی پێ كردووه، 36 یاریی ئەنجام داوە و 13 گۆڵی بە درێسی مان سیتی تۆمار کردووە.
پۆیگ ئه‌و كاته‌ی كیكی سێتین راهێنه‌ری بارسا بوو، هاتە نێو پێکهاتەی سەرەکیی یانەكه، بەڵام دوای رۆیشتنی سێتین و هاتنی رۆناڵد کومانی هۆڵەندی، کێشەی هەبوو و دەرفەتی بەشداریکردنی نەبوو.
پۆیگ تەنانەت دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێزیش سەرکردایەتی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرت، پۆیگ هه‌ر له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ مایه‌وه، بۆیه ئێسته ده‌یه‌وێت تیپه‌كه جێ بهێڵێت.