كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پیرمام ده‌ستی پێ كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه به‌رده‌وامه، هه‌ریه‌كه له قوباد تاڵه‌بانی و د.فوئاد حوسێن به‌شدارن و گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی عێراق و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌كرێ.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه كه تا ئێسته خۆپێشاندان و ئاڵۆزی له‌به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه و له دوایین په‌یامیدا موقته‌دا سه‌در دوێنی شه‌و له په‌یامێكدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كرد.
له‌گه‌ڵ به‌كۆتاهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوی ورده‌كاری بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه..