به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ئه‌مه‌ریكادا له‌باره‌ی كهمخهوتنی منداڵ كراوه، ئاماژه به كێشه‌ی رژدی كهمخهوتنی منداڵ له ته‌مه‌نی نۆ تا 12 ساڵ دراوه، بۆیه ده‌بێ باوك و دایكان وریای ئه‌و دیارده‌یه بن كه زۆرن ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و كاته كه‌متر ده‌خه‌ون.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی پێگه‌ی Neuroscience News بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تیدان كراوه، واته له ته‌مه‌نی شه‌ش تا 12 ساڵ، بۆ ئه‌وه‌ی كهمخهوتنی كاریگه‌ریی نه‌رێنی نه‌خاته سه‌ر زیره‌كی و یاده‌وه‌ری منداڵ، ده‌بێ وریای سه‌عاته‌كانی خه‌وتن بن.
ئامۆژگاریی باوك و دایكان ده‌كرێ كه رژد بن له‌وه‌ی منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌لای كه‌مه‌وه كاتی خه‌وتنی له نۆ تا 12 سه‌عات كه‌متر نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی چالاك بێت و بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان زیره‌ك بێت.
مێشكی به‌ئاسان زانیارییه‌كان وه‌رناگرێت، بۆیه له ئاكامدا بڕیاره‌كانی ته‌ندروست نابن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی مێرلاند له ئه‌مه‌ریكا كراوه و به‌وه گه‌یشتووه، كه‌مخه‌وی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌روونیی منداڵ ده‌بێت، ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و دووره‌په‌رێزی و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رۆژانه، جیاله‌وه‌ی منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌گه‌ر تێر خه‌و نه‌بێت، مێشكی به‌ئاسان زانیارییه‌كان وه‌رناگرێت، بۆیه له ئاكامدا بڕیاره‌كانی ته‌ندروست نابن.
بۆیه ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ ته‌ندروستی، ئامۆژگاریمان ده‌كات به‌وه‌ی منداڵی شه‌ش تا 12 ساڵ، به‌لای كه‌مه‌وه شه‌وانه نۆ تا 12 سه‌عات بخه‌ون، به‌ڵام تا ئێسته توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه كه ئایا ئه‌گه‌ر منداڵ له زیاتر له پێویست بخه‌وێ، تا چه‌ند كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر دۆخی ده‌روونی ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌و زانیارییانه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی هه‌رزه‌كاری. ئه‌و قۆناغه‌ش واته شه‌ش تا 12 ساڵی، هه‌سته‌وه‌رترین قۆناغی ژیانی مرۆڤه كه ده‌توانێ هه‌ست به هه‌موو رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی بكات.