بڕیاره جارێكی تر ده‌ست به دانوستانی ناوكیی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بكرێته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێ، ئێران وازی له مه‌رجی هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر هێناوه.
رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵ له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌وروپا نووسیویه‌تی، ده‌بێت به‌مزووانه ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا له‌سه‌ر پرسی ناوكی به رێككه‌وتن بگه‌ن، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانی دانوستانكار بچنه ڤیه‌ننا و واژوو له‌سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كردووه، ئێران له مه‌رجی ده‌رهێنانی سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر نا‌ئومێد بووه، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گره‌نتی ئه‌وه‌ی پێ بدات حكوومه‌ته‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، بۆیان نه‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
ده‌بوو چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی توندتر له رۆژئاوا بێت
دوێنێ چوارشه‌م جۆن كێربی له به‌رپرسانی باڵای ئاسایش نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به راشكاوی گوتی، ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر ناهێنێته ده‌ره‌وه، بۆیه ئێران ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجه سوور بوایه، ئه‌وا ده‌بوو چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی توندتر له رۆژئاوا بێت، بۆیه شلی كردووه و ده‌یه‌وێت لانی كه‌م مه‌رجه‌كانی تری سه‌ر بخات.
ئێران له دۆخێكی خراپی ئابووریدایه و پێویستی به‌و رێككه‌وتنه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، هه‌ناسه‌یه‌ك به ئابوورییه‌كه‌ی بدات.
له دوای هاتنه سه‌ركاری جۆ بایدن، ویستی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ رێككه‌وتنی ناوكی، دانوستانه‌كان تا نه‌ورۆزی رابردوو درێژه‌یان كێشا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و مه‌رجانه تووشی بنبه‌ست بوون. مانگی رابردووش گه‌ڕێكی دانوستان له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بوو و پێشبینی ده‌كرێ به‌مزووانه ئه‌م پرسه چ به رێككه‌وتن و چ به رێكنه‌كه‌وتن، یه‌كلا ببێته‌وه.