رۆناڵدینیۆ یاریزانی پێشووی بەڕازیلی لە ناوەندێکی بازرگانی لە شاری کیتۆ له ئیكوادۆر، جۆشوخرۆشی ئامادەبووانی جووڵاند، لەوێ میوانی فەخریی پێشبڕکێیەک بوو بۆ نمایش‌کردنی لێهاتوویی تۆپی پێ.
لە پێشبڕکێیەكه‌دا کۆمەڵێک گەنج لاسایی جووڵانه و ته‌كنیكه‌كانی رۆناڵدینیۆیان ده‌كرده‌وه.
هەروەها رۆناڵدینیۆ وەڵامی پرسیارەکانی ئەو گەنجانەی دایەوە سەبارەت بە ژیانی وه‌رزشیی خۆی، هەروەها ددانی بەوەدانا، خۆشحاڵه به‌وه‌ی منداڵان و گه‌نجان لاسایی جووڵه و ته‌كنیكه‌كانی ئه‌و له تۆپی پێدا ده‌كه‌نه‌وه.
یاریزانەكه‌ی پێشووی سامبا، لە ساڵی 2015 لەگەڵ فلۆمینێنسی وازی لە یاریکردن هێنا، گوتیشی: هەندێک له منداڵان منیان نەبینیوه كاتێك یارییم ده‌كرد، بەڵام بەهۆی ئینتەرنێتەوە هەموو ئەو کارانە دەزانن کە کردوومە.
رۆناڵدینیۆ لە سەردانەکەیدا بۆ شاری کیتۆ، لە لایەن رێكخراوی خاچی سووری ئیکوادۆرەوە رێزلێنانی بۆ كرا.
ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی به‌ڕازیل، پێشتر بۆ یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا، میلان و فلامینگۆ و چه‌ند یانه‌یه‌كی تر یاریی كردووه و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و بالۆن دۆریشی به‌ده‌ست هێناوه.