شه‌ڕی نێوان سانای مام یوسف مۆدێلیستی سلێمانی و شه‌ریف عه‌لی باپیر كوڕی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان به‌رده‌وامه.
سانای مام یوسف له پۆستێكی فه‌یسبووكی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی، "قسه‌ی زلی كوڕی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی ئاینی، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسی ئاینییه، كه‌س باسی ناكات له ئه‌وروپا دانیشتووه، ئاو كاره‌با و غاز و نه‌وت و به‌نزین و پاره و كار و هه‌موو شتێكی هه‌یه و كێشه‌ی نییه، به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت دێت و ده‌چێ، به‌ڵام سووكایه‌تی و ته‌شهیر به‌بێ هۆكار ده‌كاته سه‌ر كچێكی ئه‌م شاره.
سانا به شه‌ریف ده‌ڵێ، "بۆ خۆت خاوه‌نی چوار دایك و هه‌شت خوشك نیت؟ عه‌یبه به‌و جۆره وه‌ك سه‌گ قاچی خه‌ڵك بگریت و باوكت بێ‌باك و بێده‌نگ بێ لێی، بێ ئه‌وه‌ی من نه ناوم هێنابێتی و نه قسه‌م كردبێ؟.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گه‌نجی ئه‌م وڵاته ده‌ردی دنیای هه‌یه كه ژنێكی پێ نایه، ئێوه چوار ژنتان هه‌یه، فڕۆكه و ئۆتۆمبێل و كۆشك و ته‌لارتان هه‌یه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی باسی ده‌كه‌یت گوایه من له‌گه‌ڵ پیره به‌رپرسه‌كانم، ئه‌وه كاری ئێوه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر گه‌نجێكی فه‌قیری ئه‌م وڵاته یان برایه‌كی من قسه‌ی به دایك و به خوشكی سیاسییه‌كی ئاینی بگوتایه، تیرۆر ده‌كرا، بۆیه ستۆپ بكه‌ی باشتره، چونكه ئێمه‌یش خاوه‌نی برا و باوك و كه‌سوكار و هه‌م گه‌نجی ئه‌م شاره‌ش، بڕوا ناكه‌م قبووڵ بكه‌ن قسه به كچێكی شاره‌كه‌یان بگوترێ.
پێشتریش ئه‌و دوو كه‌سه هێرشی جۆراوجۆریان بۆ سه‌ر یه‌كتر ده‌ست پێ كردبوو، ته‌نانه‌ت چه‌ندان قسه‌ی نه‌شیاویان به یه‌كتر گوت.