جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی بڕیار بوو له كه‌ركووك به‌هۆی به‌شدارییان له ریفراندۆم دادگایی بكرێن، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه دۆسیه‌كانیان به‌ته‌واوی داخراوه و به‌بێ تاوان له قه‌ڵه‌م دراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا رای گه‌یاند، كێشه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی به‌شداری ریفراندۆمیان كردبوو، بڕیار بوو دادگایی بكرێن، لیژنه‌یه‌كمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌وانه‌ی كه‌ركووك كرد و دۆسیه‌كانیان داخرا.
دۆسیه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌مان دانه‌خراوه
روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه به‌بێ تاوان له قه‌ڵه‌م دراون و دۆسیه‌كه‌یان به‌ته‌واوی داخراوه. هه‌روه‌ها داواش له‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌كات كه هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه، تا سێ سه‌عاتی تر سه‌ردانی ئه‌و لیژنه یه بكه‌ن.
د. شاخه‌وان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، رێ ناده‌ن هیچ ئه‌فسه‌رێك به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی یان نه‌ته‌وه‌یی سزا بدرێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له گه‌نده‌ڵی و تاوانی تری هه‌بێ، ئه‌وا پشتگیریی ناكه‌ن و رێ به دادگا ده‌ده‌ن رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر.
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی دۆسیه‌كانیان له دادگای كه‌ركووك داخراوه، ژماره‌یان 51 كه‌سه، جگه له عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك، عه‌قید كامه‌ران عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك و پشتیوان قه‌ره‌داغی كارمه‌ندی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك، دۆسیه‌كانیان دانه‌خراوه.
له‌وباره‌یه‌وه پشتیوان قه‌ره‌داغی بۆ "وشه" گوتی، دۆسیه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌مان دانه‌خراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و سێ كه‌سمان ئاماده نین بچینه به‌رده‌م دادگا، له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگاكه دادگایه‌كی سیاسییه.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دادگاییكردنێكی سه‌ربازییانه بۆ حوكمدان له‌سه‌ر 51 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، كه به سه‌رپه‌رشتی لیوا سه‌عد سه‌رۆكی دادگای باكوری عێراق به‌ڕێوه بچێ، له‌و ژماره‌یه 38 یان پێشتر چوونه‌ته دادگا و به ده‌سته‌به‌ری ئازاد كراون.