له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌ر و كۆمپانیا هه‌ن كه میانگیری خه‌ڵك و كونسوڵگه‌كانن بۆ مه‌به‌ستی پێدانی ڤیزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له پێدانی ڤیزه به هاووڵاتییان و ته‌نانه‌ت ده‌ستنیشانكردنی چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆ، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كونسوڵگه‌كاندایه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌ندێك له نووسینگه‌كانی فڕۆكه‌وانی و پێدانی ڤیزه، دۆخه‌كه‌یان له قازانجی خۆیاندا قۆستووه‌ته‌وه و كونسوڵگه‌كانیش چاویان له‌و پێشێلكارییانه نوقاندووه.
له هه‌رێمی كوردستان كه‌م نین ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به مه‌به‌ستی جۆراوجۆر ده‌یانه‌وێت گه‌شتی وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئۆفه‌ریان دیاری كردووه و به كۆمه‌ڵیك مه‌رج رێ به گه‌شتی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌رگرتنی ڤیزه كارێكی ئاسان نییه.
هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌شتی ده‌ره‌وه بكات ده‌بێ پاسپۆرتی عێراقی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر خوازیار بێت سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپا بكات، ئه‌وا ده‌بێ ڤیزه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر بكات . وڵاتانی ئه‌وروپا له هه‌ولێر كونسوڵگه‌یان هه‌یه و یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانیشیان پێدانی ڤیزه‌یه به هاووڵاتییان. به‌شێك له‌و وڵاتانه ئاماده‌ن ڤیزه پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام ژماره‌ی ڤیزه‌كانیان سنوورداره و هه‌فتانه ته‌نیا به چه‌ند كه‌سێكی ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له‌و سه‌نته‌رانه VFSه و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كه ده‌ستی كه‌وتووه، كاریان ئاسانكارییه بۆ گه‌یاندنی مامه‌ڵه‌كانی هاووڵاتییان به لایه‌نی پێوه‌ندیدار كه كونسوڵگه‌كانن، هه‌ندێك جار كه پێویست ده‌كات به‌شێك له مامه‌ڵه‌كانی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی ڤیزه له وڵاتێكی تر بكرێ، له جیاتی ئه‌وه‌ی هاووڵاتی كورد بۆ چاوپێكه‌وتنێك سه‌ردانی ئوردن بكات، ئه‌وا ئه‌وان بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. كونسوڵگه‌كان له‌م سه‌نته‌ره نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه و هه‌وڵ دراوه رۆتین كه‌م بكرێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" وه‌رگرتنی كاتی چاوپێكه‌وتن راسته‌وخۆ له ده‌ستی كونسوڵگه‌كاندایه و هاووڵاتییان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌توانن كاتی چاوپێكه‌وتن وه‌ربگرن.
بۆ نموونه كونسوڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌موو هه‌ینییه‌ك له سه‌عات 10 هێڵه‌كه ده‌كاته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه داخوازی وه‌رگرتنی ڤیزه زۆره و وڵاته‌كه‌ش كه‌مترین ڤیزه‌ی ده‌ستنیشان كردووه، كه‌مێك ئه‌سته‌مه تا هاووڵاتی بتوانێت ئه‌و كاته‌ی خۆی وه‌ربگرێت و له‌و به‌شه‌ی بۆی ده‌ستنیشان كراوه زانیارییه‌كان پێشكه‌ش بكات.
ده‌رگایان بۆ فێڵ و بازرگانیكردن به ڤیزه كردووه‌ته‌وه
به‌گشتی كونسوڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی پێدانی ڤیزه به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاری ناكه‌ن، له هه‌رێمی كوردستان رۆژانه پاره‌یه‌كی زۆر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی گه‌شت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌چێته گیرفانی نووسینگه‌كان و ده‌ڵاڵه‌كانی رێكخستنی كاروباری پێدانی ڤیزه. به‌شێك له‌و دۆخه‌ش بۆ كونسوڵگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌رگایان بۆ فێڵ و بازرگانیكردن به ڤیزه كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه زیاتر چانسی وه‌رگرتنی ڤیزه‌یان هه‌یه كه پاره‌ی زیاتر خه‌رج ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان كه خوازیاری وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی وڵاتانن، پێوه‌ندییان به "وشه" كردووه و له‌و دۆخه نیگه‌رانن كه كونسوڵگه‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڵێن، دۆخێكی زۆر ناخۆش زاڵه و ده‌بێت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت كاتی چاوپێكه‌وتن وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ی له سیستمی ئۆنلاین باس ده‌كرێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك دادپه‌روه‌ریی تێدا نییه و نووسینگه‌كان له قازانجی خۆیاندا قۆستوویانه‌ته‌وه.
یه‌كێك له كێشه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان كه به‌ربینگی هاووڵاتییانی گرتووه ئه‌وه‌یه، راسته‌وخۆ ناتوانن سوود له‌و خزمه‌تگوزارییه وه‌ربگرن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا و نووسینگه‌ی فڕۆكه‌وانی به ئامانجی ده‌ستخستنی پاره هێڵه‌كه‌یان قه‌ره‌باڵغ كردووه، ئه‌و چه‌ند چاوپێكه‌وتنه‌ی كه له هێڵه‌كه داده‌نرێت، راسته‌وخۆ نسیبی هاووڵاتییان نابێت و نووسینگه‌كان به پاره‌یه‌كی زۆر ده‌یفرۆشنه‌وه.
هاووڵاتییه‌ك كه ده‌مێكه خوازیاره له یه‌كێك له‌و وڵاتانه ڤیزه وه‌ربگرێت بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وه‌ی كونسوڵگه‌كان ده‌یكه‌ن جۆرێك سته‌مكردنه له هاووڵاتییان و ناكرێ بۆ وه‌رگرتنی چاوپێكه‌وتن، هه‌ر ناچار بن پاره‌یه‌كی زۆر بده‌نه نووسینگه‌كانی پێدانی ڤیزه.
چوار هه‌فته‌یه ده‌یه‌وێت كاتی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرێت، به‌ڵام له ئۆنلاینه‌كه به‌ری ناكه‌وێت
ئه‌و روونی كرده‌وه، چوار هه‌فته‌یه ده‌یه‌وێت كاتی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرێت، به‌ڵام له ئۆنلاینه‌كه به‌ری ناكه‌وێت و پرسیاریشی كردووه و پێیان گوتووه، له رێی نووسینگه‌كان به پاره ده‌بێ وه‌ری بگری. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به ئیمه‌یل كونسوڵگه‌ی ئه‌ڵمانیای ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوێیان به‌و كێشه‌یه نه‌داوه كه هاووڵاتییان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و هۆكارن له‌وه‌ی نووسینگه‌كان هه‌له‌كه بقۆزنه‌وه.
هاووڵاتییان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كونسوڵگه‌كان مه‌رجه‌كانیان قورس بكردایه و ڤیزه‌یان به هه‌موو كه‌سێك نه‌دایه، به‌ڵام رێكاره‌كانیان ئاسان بكردایه و خه‌ڵكیان تووشی ئه‌و زیانه نه‌كردایه تا بۆ وه‌رگرتنی نۆره ئه‌و پاره زۆره خه‌رج بكه‌ن، زۆر باشتر ده‌بوو. هاوكات باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار تا دوا قۆناغیش ده‌بڕن، به‌ڵام ره‌ت ده‌كرێنه‌وه و ماندووبوونه‌كانیان به فیڕۆ ده‌چێت.