یانەی یوڤێنتۆسی ئیتالی، له مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌دا، لە گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان نزیک بووەته‌وە، كه نرخێكی هه‌رزانی هه‌یه.
تۆڕی GFFN ی فڕه‌نسی ئاشکرای کرد، لیاندرۆ پارێدێسی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی پاریس سانجێرمان، رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر بیرۆکەی جێهێشتنی پاریس سانجێرمان و گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌م هاوینه‌دا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، پارێدێس لەگەڵ ئیدارەی یوڤێ لەسەر هەموو وردەکارییەکان رێککەوتووە، به‌ڵام هێشته گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی هەردوو یانەکە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە ماوه.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش كراوه، ئیدارەی سانجێرمان ئامانجی ئه‌وه‌یه له ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزانه‌كه، 30 ملیۆن یۆرۆ بەدەست بهێنێت.
پاریس سانجێرمان پێشتر پارێدێسی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد خسته‌ڕوو به 30 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتن.
لای خۆیەوە شارەزای بازاڕی گواستنەوەكان، جیانلوكا دی مارزیۆ ئاماژەی بەوەدا، رەنگە پاریس سانجێرمان پارێدێس بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه ئیتالییه‌كه.
پارێدێس لە مانگی یەکی ساڵی 2019 لە یانه‌ی زینیت سانت پێترسبۆرگی رووسیاوە بە بڕی 47 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمان.