پیپ لیندەرز یاریدەدەری راهێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی، پێی وایە جێبەجێکردنی یاسای پێنج گۆڕانکاری لە وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزیدا "تۆپی پێی رزگار کردووە".
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتهرا ماوهیهك لهمهوبهر بڕیاری دا، ژمارەی گۆڕانکارییەکان بۆ هەر تیپێک لە کاتی یارییەکان لە سێ یاریزانەوە بۆ پێنج یاریزان زیاد بكرێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی ئینگلتهرا له وهرزی نوێدا جێبهجێ دهكرێت.
ئهنجوومهتی فیدراسیۆنی نێودهوڵهتی تۆپی پێ، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا رەزامەندیی دەربڕیوه لەسەر ئەوەی لیستەکە بۆ هەمیشەیی بمێنێتەوە، بەڵام خولی نایابی ئینگلیزی لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا لیستی سێ گۆڕانکاری بەکارهێناوە.
لیندەرز ئەمڕۆ پێنجشەم چواری ئاب، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا گوتی: شتە گەورەکەی ئەم وەرزە و پێموایە یەکلاکەرەوەترین لایەنی ئەم وەرزە ئەوەیە، کە چۆن تیپەکان ئەو پێنج گۆڕانکارییە بەکاردەهێنن، چونکە ئەوە گۆڕانکارییەکی گەورە لە پرێمەرلیگدا دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد "بە راستی دڵخۆشین بەو شتە، چونکە بەو مانایەیە کە دەتوانین لە خولەکی یەکەمەوە تا خولەکی 90+5 بە توندی یاریی بکەین، ئەوە پێوەندیی بە چۆنیەتیی بەکارهێنانی تیپەکەوە هەیە، چۆن مامەڵە لەگەڵ یاریکردن دەکەین هەر سێ رۆژ جارێک".
گوتیشی: "پێم وایە ئەو پێڕەوە تۆپی پێی ڕزگارکرد، چونکە ئەگەر بتهوێت هەر سێ رۆژ جارێک یاریی بکەیت، ئەوە یەکێک بوو لە پێداویستییەکان".
بڕیاره سبهی ههینی وهرزی نوێی خولی نایابی ئینگلتهرا به یاریی كریستاڵ پاڵاس و ئارسیناڵ دهست پێ بكات.