یولیان نایگلسمان راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، دووپاتی كردەوە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی، سبەی له یاریی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ به‌شداریی ده‌كات، گوتیشی فڕانكفۆرت تیپێكی به‌هێزه و جه‌ماوه‌رێكی به‌جۆشی هه‌یه.
سبه‌ی هه‌ینی به یاریی نێوان ئینتراخت فڕانكفۆرتی پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ و بایرن میونشن، وه‌رزی نوێی بۆندسلیگا ده‌ست پێ ده‌كات.
راهێنه‌ری بایرن میونشن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب رای گه‌یاند، مانوێل نۆیه‌ر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی له یاریی به‌رانبه‌ر ئینتراخت فڕانكفۆرت به‌شداریی ده‌كات.
ناگێلسمان ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە کاپتن نۆیەر تا کاتی یارییەکەی بەرانبەر فڕانکفۆرت له‌و ئازاره چاک ببێته‌وه، كه دووچاری گه‌ده‌ی بووه.
راهێنه‌ری بایرن ده‌ڵێت: یاریکردن لە فڕانکفۆرت ئاسان نییە، نازانم 100% تیپەکەیان چۆن دەبێت، به‌ڵام فڕانکفۆرت تیپێکی بەهێزە و هاندەرێکی زۆر و به جۆشیان هه‌یه، ئەوە یاریی یەکەمی وەرزە و پێم وایه باش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، بایرن مۆڵەتی یاریکردنی ماتیاس تێلی یاریزانی نوێی یانه‌كه‌شی به‌ده‌ست هێناوه، كه تەمەنی 17 ساڵه.
وه‌ك زانراوه بابه‌تی مۆڵه‌تی گواستنه‌وه و یاریكردنی یاریزانه ته‌مه‌ن بچووكه‌كان، كاتی زیاتری ده‌وێت له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپاوه.
بایرن میونشن كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی بۆندسلیگایه، سبه‌ی هه‌ینی هه‌ڵمه‌تی به‌رگریكردن له نازناوه‌كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات و له یه‌كه‌م یارییدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرت.