هێلكه یه‌كێكه له خۆراكه گشتگیره‌كان له ڕووی سوودی ته‌ندروستییه‌وه و ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر خۆراكێكی تر تێكه‌ڵ بكرێت.
پسپۆڕانی خۆراك كۆمه‌ڵێك سوودیان ده‌ستنیشانكردووه كه جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌كاتی خواردنی هێلكه‌دا ڕۆژانه چی به‌سه‌ردادێ:
باشتركردنی ته‌ندروستی چاو
پسپۆڕان ده‌ریده‌خه‌ن كه هێلكه كاریگه‌رتره له گێزه‌ر له‌ڕووی ته‌ندروستی چاوه‌وه، چونكه زه‌ردێنه‌ی هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به "لوتین"، كه كارۆتینۆیدێكه ده‌توانێت یارمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێكچوونی ڕه‌نگی چاو بدات كه پێوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی باش
كۆلیسترۆڵی "خراپ" ده‌توانێت زیان به جه‌سته بگه‌یه‌نێت، له‌نێویاندا نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان. له كاتێكدا ئاستی كۆلیسترۆڵی چه‌وری پڕۆتینی چڕی به‌رز (HDL)، یان كۆلیسترۆڵی "باشه" ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له ڕزگاربوون له كۆلیسترۆڵی زیاده به ئاراسته‌كردنی بۆ جگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بشكێت.
هه‌ستكردن به تێربوون بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر
ڕه‌نگه زۆرێك له خۆراكه‌كانی تر هه‌ستێكی باشتر به تێربوونت پێببه‌خشن، به‌ڵام هێلكه بژارده‌یه‌كی گرنگه، چونكه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له پرۆتین و چه‌وری به جه‌سته ده‌به‌خشێت، بۆیه خواردنی هێلكه ڕۆژانه یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی خۆراك و خواردنه سووكه‌كان.
خۆپاراستن له كه‌مخوێنی
هێلكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ترشی فۆلیكیان تێدایه كه پێویسته بۆ دروستبوونی خڕۆكه سوره‌كان. به‌مشێوه‌یه خواردنی هێلكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌می ترشی فۆلیكیان هه‌یه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی كه‌مخوێنی.
به‌هێزكردنی ماسولكه و ئێسكه‌كان
له‌ش پرۆتینه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ دروستكردنی هه‌موو جۆره مۆلیكول و شانه‌یه‌كی پێكهاته‌یی و كارایی، بۆیه زۆر گرنگه بیانخرێته ناو خۆراكه‌وه. هێلكه‌یه‌ك نزیكه‌ی شه‌ش گرام پرۆتینی تێدایه، جگه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشه ئه‌مینییه گرنگه‌كان كه ڕێگه به جه‌سته ده‌دات كه‌ڵكی ته‌واو له‌و بڕه پرۆتینه‌ی كه تێیدایه وه‌ربگرێت.
كێش دابه‌زاندن
هێلكه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كاربۆهیدراتیان تێدایه و له هه‌مانكاتدا خۆراكی زۆریان هه‌یه، بۆیه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی میتابۆلیزم.
زیادكردنی ئاستی ڤیتامین D
هێلكه به‌ناوبانگه به‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین D، بۆیه خواردنی ڕۆژانه یارمه‌تی زیادبوونی ده‌ردانی ئه‌و جینانه ده‌دات كه سیسته‌می به‌رگری له‌ش ڕێكده‌خه‌ن و هۆڕمۆنه‌كانی وه‌ك دۆپامین و سیرۆتۆنین ده‌رده‌ده‌ن.