له‌ سه‌دره‌وه‌ .. عێراق له‌ به‌رده‌م هه‌لێكی‌ زێڕیندایه‌

:: PM:06:21:04/08/2022 ‌
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، پەیامێكی تری بڵاو كردەوە و دەڵێ‌، عێراق لەبەردەم هەلێكی زێڕیندایە بۆ گۆڕانكاری ریشەیی. 

موقتەدا سەدر رای گەیاندووە، یەكڕیزی ناو ماڵی شیعە پێویستە لەسەر بنەمای روون و بە گوێرەی شەریعەت و خۆشەویستی نیشتمان و چاكسازی راستەقینە و نەهێشتنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران بێت.

سەدر پێی وایە، عێراق پایتەختی یەكەمی شیعەیە و ئەمەش مانای وایە پێویستە عێراق نەبێتە پاشكۆی ئەوانی تر.

هەروەها دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە عێراق لەبەردەم هەلێكی زێڕیندایە بۆ گۆڕانكاری ریشەیی.

ئەوە لەكاتێكدایە كە دوێنی سەدر لە پەیامێكدا داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی كرد، هاوكات تا ئێستە لایەنگرانی لە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی خۆپێشاندانن. 











وشە - وشه‌