له دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های چین له 2013 له‌لایه‌ن شین جین پینگه‌وه كه تا ئێسته‌یش له حوكمكردنی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كانی كه له‌و ساكه‌وه كاری له‌سه‌ر كرد و ئێسته‌یش به چڕی له‌و پێناوه‌دا تێده‌كۆشێت، كۆكردنه‌وه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی دنیایه له چین، چونكه به بڕوای ئه‌و زانست و ته‌كنه‌لۆجیا گرنگترین چه‌كی نیشتمانی و گه‌وره‌ترین پارێزه‌ری ئاسایشی نیشتمانی وڵاتن له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، بۆیه به به‌رده‌وام قوتابییه زیره‌ك و ژیره‌كانی چین ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ده‌كات و دوای ته‌واوكردنی خوێندنیش ده‌یانگێڕێته‌وه بۆ په‌كین و زانست و زانیارییه‌كان له ڕێی ئه‌و قوتابییانه‌وه بۆ چین ده‌گوێزێته‌وه.
به به‌راورد به نه‌ته‌وه و گه‌لانی تر، ئێسته زۆرترین قوتابیانی بیانی له زانكۆكانی وه‌ك ستانفۆرد و بیركلی و هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی بریتین له قوتابیانی چین، كه به چڕی له زۆربه‌ی به‌ش و كۆلێجه جیا جیاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه و له سه‌رجه‌م بواره زانستییه‌كان ده‌خوێنن و ده‌چنه نێو دڵی پێشڤه‌چوونی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكاوه. یه‌كێك له دیارترین ئه‌و نموونانه‌یش لی زیفی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مۆبڤۆیه، كه پێشتر له زانكۆی جۆنز هۆبكنز بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێناوه و دواتر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كۆمپانیای گووگڵ كاری كردووه، دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆ چین و كۆمپانیای مۆبڤۆی دامه‌زراند، كه تایبه‌ته به دروستكردنی ئه‌پلیكه‌یشن و سیسته‌می كارپێكردن و كاتژمێری زیره‌ك و چه‌ندان بواری تر، تا دواجار كۆمپانیای گووگڵ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كار و پرۆژه‌كانی له چین ناچاربوو كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه واژوو بكات و كاره‌كانی له ڕێی ئه‌مه‌وه جێبه‌جێ بكات، له كاتێكدا خاوه‌نی كۆمپانیاكه پێشتر ته‌نیا كارمه‌ندێكی ساده‌ی كۆمپانیای گووگڵ بووه و له به‌شی وه‌رگێڕانی گووگڵ كاری كردووه.
سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتووبوونی ئه‌و پلانه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چین له ڕووی به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاوه، به‌ڵام په‌كین هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا، بگره به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان ملیاردێر و سه‌رمایه‌داره‌كانی چین ئه‌مجاره ڕوویان له دۆڵی سلیكۆن كرد، به دڵی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌برێت و زۆربه‌ی ملیاردێر و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و زۆرترین داهێنانه‌كان له‌و ناوچه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له ڕێی ناردنی سه‌رمایه‌دارانه‌وه، په‌كین ئێسته كار له‌گه‌ڵ به تواناترین توێژه‌ر و زانا و لێكۆڵه‌رانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ده‌كات، به تایبه‌ت له بواری پرۆگرامینگ و پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی و بواری ئینته‌رنێت، پشتیوانی كۆمپانیا تازه پێگه‌یشتووه‌كانی دۆڵی سلیكۆن ده‌كات، تا بكه‌ونه سه‌ر پێی خۆیان، له ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش زۆرترین زانست و توێژینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه گرنگ و ستراتیجیه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌دزێت و بۆ چین ده‌یگوێزێته‌وه.
به‌هۆی كارایی و هه‌ژموونی چین به‌سه‌ر دۆڵی سلیكۆنه‌وه، زۆرێك له ملیاردێره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ناچارن كه باشترین پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چینه‌وه هه‌بێت، ته‌نانه‌ت مارك زوكه‌ربێرگی خاوه‌نی كۆمپانیای مێتا كه تۆڕی فه‌یسبووك و ئینستاگرام و واتس‌ئاپ له‌خۆده‌گرێ به‌م دواییه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه خه‌ریكه خۆی فێری زمانی چینی ده‌كات، واته ئه‌گه‌رچی جاران و بگره ئێسته‌یش زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی بۆ گه‌یشتن به پێشكه‌وتووترین داهێنانه زانستییه‌كان پێویستیان به زانینی زمانی ئینگلیزی بوو، به‌ڵام ئێسته خه‌ریكه چین هه‌نگاوی پێچه‌وانه ده‌نێت و زۆربه‌ی ملیاردێر و زانا و توێژه‌رانی جیهان بۆخۆی كێش ده‌كات و وا ده‌كات كه زۆرترین پێوه‌ندییان به چینه‌وه هه‌بێ و خۆیان فێری زمانی چینی بكه‌ن!
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه له چینه‌وه ڕوویان له دۆڵی سلیكۆن كردووه، به فه‌رمان و ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆی حزبی شیوعی چینه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و پلانێكی ستراتیجی نیشتمانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چین بكه‌ن به سه‌كۆ و مۆڵگه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا له جیهان.
ئێسته چین خه‌ریكه دووباره شوورای مه‌زنی چین دروست ده‌كاته‌وه، به‌لام ئه‌مجاره له واقیع و له سنووره‌كانی چینه‌وه نییه، بگره له جیهانی ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆجیادایه، چونكه ئه‌و وڵاته هه‌رچه‌ند له ڕێی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و ره‌وانه‌كردنی خوێندكار و سه‌رمایه‌دار زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له سه‌رتاسه‌ری جیهان كۆ ده‌كاته‌وه، هاوكات ئه‌مه‌یش وه‌ك گرنگترین سه‌رمایه‌ی نیشتمانی پێناسه ده‌كات، بۆیه خه‌ریكی دروستكردنی گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست و شوورای ئه‌لیكترۆنییه، تا ڕێگری له هه‌ر جۆره هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر داتا و دامه‌زراوه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئه‌مه‌ریكا ئێسته پێشه‌نگی ته‌كنه‌لۆجیایه له دنیا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی شوورای ئه‌لیكترۆنی و پاراستنی زانست و داهێنانه‌كان، هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی بێ هیچ به‌رانبه‌رێك بۆ چین ده‌گوێزرێته‌وه، به‌ڵام چین نایه‌وێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكاته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دوای كۆنتڕۆڵكردنی دۆڵی سلیكۆن و به‌ستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و ڕاسته‌وخۆ به په‌كینه‌وه و دروستكردنی دۆڵی سلیكۆنێكی تر له چین، دیوار و شوورای مه‌زنی به‌رگری و خۆپاراستن له هێرشی ئه‌لیكترۆنی به ڕووی جیهان دروست بكات و ببێت به پێشه‌نگی ته‌كنه‌لۆجیا و زانست له جیهان دا.