نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە نەجەف

:: AM:10:05:05/08/2022 ‌
جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق، گەیشتە پارێزگای نەجەف بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی ئاب، میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق گەیشتە نەجەف سەردانی موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدری دەكات.

باس لەوەش كراوە، هۆكاری سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئەو قەیرانەی ئێستەی عێراقە.

سەردانی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتێكە ئێستە دۆخی عێراق بە تەواوی شپرزە بووە و بڕیایشە ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر نوێژی ملیۆنی لە ناوچەی سەوز بكەن و سەدریش وتارێكی هەبێت.


وشە - رامیار جەواد