ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەدر و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەەكان ئاشكرا كرا

:: PM:12:02:05/08/2022 ‌
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدری كرد، باسی لە گفتوگۆی خۆی لەگەڵ سەدر كرد.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی ئاب، جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەدر رای گەیاند، لەگەڵ سەدر باسمان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی سیاسی كرد.

باسی لەوەش كرد، كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ سەدر باش بوو.

سەردانی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتێكە ئێستە دۆخی عێراق بە تەواوی شپرزە بووە و بڕیایشە ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر نوێژی ملیۆنی لە ناوچەی سەوز بكەن و سەدریش وتارێكی هەبێت.


وشە - رامیار جەواد