له كاتێكدا له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی غه‌زه، سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند كه ئاماده‌كاری بۆ هه‌فته‌یه‌ك شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین ده‌كات.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌موو شه‌شی ئاب، ئاڤیچای ئه‌دره‌یی گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل، به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، "سوپای ئیسرائیل 30 جار هه‌ڵمه‌تی بۆ سه‌ر زیاتر له 40 ئامانجی سه‌ربه جیهادی ئیسلامی ده‌ست پێ كردووه و 55 مووشه‌كی به‌كار هێناوه."
روونی كرده‌وه، "له‌ناو ئه‌و ئامانجانه‌ی كه كراوه‌ته‌وه سه‌ریان، تا ئێسته پێنج شوێنی هاویشتنی مووشه‌ك و شه‌ش شوێنی كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك، دوو كۆگه‌ی هه‌ڵگرتنی مووشه‌ك، كۆگایه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی هاوه‌ن و شه‌ش شوێنی چاودێریی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی جیهاد كراونه‌ته ئامانج".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه، جیهادی ئیسلامی نزیكه‌ی 160 مووشه‌كی به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌ڵداوه كه نزیكه‌ی 130یان سنووره‌كانیان به‌زاندووه، له كاتێكدا نزیكه‌ی 30یان له‌ناو كه‌رتی غه‌زه‌دا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه".
55 مووشه‌كی به‌كار هێناوه
ئه‌مه له كاتێكدایه ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل گرتنی 19 كه‌س له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌ناری ڕۆژئاوای فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سوپادا هاتووه، سه‌ربازان و ئه‌ندامانی ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی "شین بێت"، له چه‌ند شوێنێكی كه‌ناری ڕۆژئاوا "بۆ گرتنی ئه‌ندامانی جیهادی ئیسلامی" ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له كۆی 20 كه‌س له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ریان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو گیراون، 19 كه‌سیان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد بوون.
شایانی باسه ئیسرائیل ڕۆژی هه‌ینی پێنجی ئاب، هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر غه‌زه ده‌ست پێ كرد و ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران، له‌ناویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی هه‌بوو.
جگه له‌وه‌یش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك پشتڕاستیان كرده‌وه كه
میسر هه‌وڵی ناوه‌ندگیری ده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان. سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له میسر رای گه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كانی ناوبژیوانی قاهیره له هه‌ینییه‌وه به‌رده‌وامه و ده‌شڵێت: هیوادارین بگه‌ینه كۆده‌نگی بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئارامی بگه‌ڕێته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی میسری ئاشكرای كرد، ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب، شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد به‌ره‌و قاهیره بێن.
دواین په‌ره‌سه‌ندنی غه‌زه دوای ئه‌وه دێت كه ئیسرائیل سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، باسم ئه‌لسه‌عدی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی گرت كه تۆمه‌تبار كرا به داڕشتنی زنجیره‌یه‌ك هێرش دژی ئیسرائیل.
ته‌لئه‌بیب دووپاتی له‌وه كرده‌وه، به‌نیازن له ئۆپراسیۆنه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه له غه‌زه، هێرش بكه‌نه سه‌ر باشووری ئیسرائیل وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ گرتنی ئه‌لسه‌عدی، ئه‌مه‌ش ئیسرائیل ناچار ده‌كات هێرشێك ئه‌نجام بدات كه سوپاكه به "هێرشی پێشوه‌خته" وه‌سفی ده‌كات.