مانۆره سه‌ربازییه‌كانی چین له‌نزیكی تایوان به‌رده‌وامه و پێشبینی جه‌نگێك له‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی تا ئێسته دیاره، هه‌وڵه‌كانی چین ئه‌وه‌یه گه‌مارۆی دوورگه‌كه بدات كه ره‌نگه له دوای گه‌مارۆدانی، هێرشی بكاته سه‌ر.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌می رابردوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی سه‌ردانی تایوانی كرد كه تووڕه‌یی چینی لێ كه‌وته‌وه، چین مانۆری سه‌ربازی له نزیكی ئه‌و دوورگه‌یه دده‌ست پێ كرد، به‌پێی چاودێران، له ئه‌مڕۆوه هه‌وڵی گه‌مارۆدانی تایوان ده‌كرێ، ئه‌مه‌ریكاش هۆشداریی به چین داوه.
چین له مانۆره‌كه‌یدا فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ر و كه‌شتیی به‌كار هێناوه. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه مه‌به‌ستی ئه‌و وڵاته گه‌مارۆدانی تایوان بێت و بیه‌وێ له‌ڕێی ده‌ریاوه هێرشی بكاته سه‌ر. ئه‌مه‌ش ئاژانسی "شینخوا"ی فه‌رمیی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ئێسته مانۆره‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه سوپای چین، له دووریی 20 كیلۆمه‌تر له راهێناندایه، هاوكات ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێ له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی تایوانه‌وه گه‌مارۆی بخاته سه‌ر دوورگه‌كه، چونكه پێی وایه له‌و رێیه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه هاوكاریی سه‌ربازی بۆ تایوان بچێت، بۆیه له ئێسته‌وه ئه‌و رێیه‌ی لێ ده‌گرێت.
به‌پێی پێگه‌كه، پێشبینیی زیاتری ئه‌وه ده‌كرێ كه له ئه‌گه‌ری به‌رپاكردنی شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه، ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێ له‌و رێیه‌وه چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به تایوان بگه‌یه‌نێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوورگه‌ی تایوان كه چه‌ندان ساڵه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه ده‌بات، هاوكات چینیش دوورگه‌كه به‌به‌شێك له خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێت، بۆیه رێ به وڵاتان نادات پێوه‌ندیی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ ببه‌ستن، كاتێكیش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایش سه‌ردانی دوورگگه‌كه ده‌كات، چین ئه‌وه به ئاڵنگاری ده‌بینێت و له سه‌ره‌تاوه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كرد.
وه‌زاره‌تی
به‌رگریی تایوانیش ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌كه‌یدا رای گه‌یاندووه، هێزه‌كانمان چاودێریی مانۆره‌كه‌ی سوپای چین ده‌كه‌ن كه له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی سه‌ردانی تایوانی كردووه، له نزیكی گه‌رووی تایوان ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌پێی ئه‌وه‌ی زۆر نزیك بووه‌ته‌وه، پێمان وایه نیازی هێرشیان هه‌بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ هه‌ینی، داوای له چین كرد كه مانۆره‌كه‌ی رابگرێت و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه دروست نه‌كات.
گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا جۆن كێربی گوتوویه‌تی، زۆر شت هه‌یه كه چینه‌كان ده‌توانن بیكه‌ن بۆ ئه‌و كاڵكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌بری ئه‌و مانۆره‌ی ده‌ستیان پێ كردووه. له پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ چین به‌رده‌وام ده‌بین تا ناوچه‌كه تووشی كێشه‌ی زیاتر نه‌بێت.