یانه‌ی رۆمای ئیتالی گرێبەستی فەرمیی جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی هۆڵەندی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی راگەیاند.
رۆما لە رێگەی هەژماری فەرمیی خۆیەوە لە توویتەر، وێنەیەکی چاوی یاریزانە نوێیەکەی بڵاوکردەوە، وەک لە ڕاگەیاندنی گرێبەستی پاولۆ دیبالادا روویدا، له رۆژانی رابردوودا.
هه‌روه‌ها ماڵپەڕی "توتۆ مێرکاتۆ"ی ئیتالی بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی رۆما پێشتر نووسراو و گرێبەستی ڤایناڵدومی پێشكه‌شی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا كردووه، بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی فەرمی بۆ تیپی گورگەکانی پایتەختی ئیتالیا.
تا ئێستا رۆما وردەکاری گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی پشتڕاستیان کردووەتەوە، یاریزانه‌كه بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پێوەندی بە یانەی رۆماوه کردووە، مافی کڕینه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌شی بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ هەیە.
ڤایناڵدۆمی یاریزانی ناوه‌ڕاست، گەیشتە شاری رۆما و لەلایەن سەدان هاندەری تیپەکەوە پێشوازیی لێ‌کرا، هه‌روه‌ها پشكنینی پزیشكیشی بۆ ئه‌نجام درا.
یاریزانه‌كه پارساڵ پێوه‌ندیی به یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سهرهكییدا بكاته‌وه.