پرێمه‌رلیگ له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا یاریی به‌هێز به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

فولهام و لیڤه‌رپوول له‌ دیدارێكی پێشوودا
:: PM:01:52:06/08/2022 ‌
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب، یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی ئینگلته‌را "پرێمه‌رلیگ" به‌ فه‌رمی ده‌كه‌وێته‌ ناو ركابه‌ریی و پێشبڕكێی به‌هێزی یانه‌كان.

شه‌وی رابردوو یاریی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ بۆ وه‌رزی نوێ، به‌ سه‌ركه‌وتنی ئارسیناڵ به‌سه‌ر كریستاڵ پاڵاس به‌ 2-0 گۆڵ ده‌ستی پێ كرد و ئه‌مڕۆش چه‌ند یارییه‌كی تر دێنه‌ ئه‌نجامدان.

زۆربه‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌هێزن و ركابه‌رییه‌كی پڕ هێزیان تێدا به‌دی ده‌كرێت.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
فولهام – لیڤه‌رپوول  14:30
تۆتێنهام – ساوسامتۆن  17:00
نیوكاسڵ – نۆتینگهام فۆرست 17:00  
لیدز یونایتد – ولڤه‌رهامتۆن  17:00
بۆرنمۆس – ئه‌ستۆن ڤێللا  17:00
ئێڤێرتۆن – چێڵسی  19:30.





وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا