له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا جه‌سته ورده ورده ده‌گۆڕێت، له‌م بابه‌ته‌دا باس له گرنگترین گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌كه‌ین كه ژن دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت.
گرنگترین ئه‌م گۆڕانكارییانه چین؟
جه‌سته‌ی ژنێك كه ته‌مه‌نی له سییه‌كاندایه، به چه‌ندان گۆڕانكاریدا تێده‌په‌ڕێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست و كێش و كۆئه‌ندامی زاوزێ و چه‌ندان شتی تر ده‌بێت، كه‌واته گرنگترین ئه‌م گۆڕانكارییانه چین؟ له خواره‌وه گرنگترین گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه
ژن دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت:
1- كه‌مبوونه‌وه‌ی بارسته‌ی ئێسك
پیربوون ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه و دابه‌زینی ورده ورده‌ی بارسته‌ی ئێسكی له‌شی ئافره‌ت، حاڵه‌تێكه ئێسكه‌كان ناسك ده‌بن و ئاسان ده‌شكێن. به‌گشتی ژنان ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره له پیاوان، چونكه هۆكاری هۆرمۆنی له ژناندا زیاتره و به‌گشتی ژنان ئێسكی بچووكیان هه‌یه.
بۆیه پێویسته ژنان به به‌رده‌وامی بڕێكی پێویست له كالیسیۆم له خۆراكه‌كانیاندا به‌كار بهێنن، باشتره هه‌ندێك ڕاهێنان ئه‌نجام بده‌ن كه هێزی ئێسك زیاد ده‌كه‌ن، وه‌ك: پاسكیلسواری و وه‌رزشی كێش به‌رزكردنه‌وه.
2- زیادبوونی ئاماده‌یی بۆ زیادبوونی كێشی زیاده
كه‌می بارسته‌ی ماسولكه كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی له جه‌سته‌دا ڕوو ده‌دات، دوای گه‌یشتن به 30 ساڵ، جگه له پێڕه‌وكردنی شێوازێكی ژیانێكی ناته‌ندروست، ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له پرۆسه‌ی زیادبوونی كێشی زیاده له‌م ته‌مه‌نه‌دا و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌گشتی له شوێنی كار یان له‌كاتی كاركردندا خواردن بخۆی، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئه‌گه‌ری زیادبوونی كێشت.
شایانی باسه لێره‌دا دابه‌زاندنی كێشی زیاده دوای منداڵبوون له 30 قورس‌تر ده‌بێت له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی پێشوو، جگه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها نابێت خێرایی پرۆسه‌كانی گۆڕانكاری خۆراك له بیر بكه‌ین كه ورده ورده ده‌ست ده‌كه‌ن به خاوبوونه‌وه له بیسته‌كانی ته‌مه‌نی ژنێك، خاوبوونه‌وه‌یه‌ك كه به تایبه‌تی ڕوون ده‌رده‌كه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی ژنێك ته‌مه‌نی 30 ساڵی ده‌بڕێت.
3- گۆڕانی بچووك له سوڕی مانگانه‌دا
زۆربه‌ی ژنان هه‌ست به هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیار و ئاشكرا ناكه‌ن له سوڕی مانگانه‌یان تا به‌زۆری ده‌گه‌نه چله‌كانی ته‌مه‌نیان. گۆڕانی هۆرمۆنه‌كانی پێش وه‌ستانی سوڕی مانگانه ده‌بێته هۆی ناڕێكی سووڕی مانگانه یان گرژبوونی سوڕی مانگانه به ئازارتر.
به‌شێك له ژنان هه‌ست ده‌كه‌ن سووڕی مانگانه‌یان دوای له‌دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵ، كه‌متر ئازاری چه‌شتووه و ده‌شێت هۆكاری ئه‌مه‌ش فراوانبوونی ملی ڕه‌حم بێت دوای منداڵبوون، ئه‌مه‌یش ڕۆیشتنی خوێن بۆ منداڵدان ئاسان ده‌كات و له توندی گرژبوونه‌كه ناهێڵێت.
4- زیادبوونی وشكی پێست
یه‌كێك له گرنگترین گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییه‌كان كه ئافره‌ت دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت، گۆڕانی سروشتیی پێسته.
ئه‌مه‌ش واته خانه مردووه‌كان، پێویستیان به كاتێكی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بگۆڕێن، هاوكات پێست كه‌متر خێرا ده‌بێت له به‌رهه‌مهێناندا، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی زۆره له زه‌ردبوونی پێست و نه‌بوونی سیمایه‌كی گه‌نجی به‌رده‌وام.