تۆماس توخێل راهێنەری چێڵسی پێی وایە درێسی ژمارە 9 له یانه‌كه‌یدا "نەفرەتلێکراوە"، هیچ یەکێک لە یاریزانەکانی نایانەوێت ئەم ژمارەیە لەبەر بکه‌ن.
لە سەردەمی رۆمان ئەبرامۆڤیچ، خاوەنی پێشووی یانەکە، درێسی ژمارە 9 لە لایەن "رۆمیلۆ لوکاکۆ، فێرناندۆ تۆرێس، ئەلڤارۆ مۆراتا، گۆنزالۆ هیگواین، رادامێل فالکاو، هێرنان کرێسپۆ و ماتیا کیزمان، بەڵام هیچیان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا سەرکەوتوو نەبوون.
توخێل لە لێدوانەکانیدا کە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەر، گوتی: "ئەو درێسه نەفرەتلێکراوە، خەڵک پێم دەڵێن کە ئەو درێسه نەفرەتییە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ژماره‌كه به هۆكاری ته‌كتیكی له‌به‌ر ده‌ست ده‌هێڵین، تا یاریزانه‌كان بێن و بیپۆشن، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر ژماره 9 نه‌بووه، هه‌ندێك جار یاریزانه‌كان ده‌یانه‌وێت ژماره‌كان بگۆڕن، جێگه‌ی سهرسوڕمانهیش هیچ یاریزانێك نایه‌وێت بیپۆشێت.
تۆخێل ده‌ڵێت "هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاتێكی زۆره له یانه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، پێم دەڵێت هه‌ر کەسێك درێسی ژمارە 9ی پۆشیوە گۆڵی نەکردووە و شكستی هێناوه".
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه لە کۆتاییدا گوتی: ئێسته له یانه‌كه‌مان کەس نایەوێت دەست لە ژمارە 9 بدات، من باوه‌ڕم به خورافات هه‌یه، هەروەها دەتوانم تێبگەم بۆچی یاریزانەکان نایانەوێت درێسەکە لەبەر بکەن و بژاره‌ی تریان هه‌یه.