له میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له شاری سوچی ڕووسیا، دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رای گه‌یاند، نزیكه‌ی 20 كه‌شتی چاوه‌ڕێی نۆره‌ی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ باركردنی دانه‌وێڵه له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكراینا.
نابێت ڕێ به قه‌یرانێكی نوێ بدرێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رای گه‌یاند، نزیكه‌ی 20 كه‌شتی چاوه‌ڕێی نۆره‌ی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ باركردنی دانه‌وێڵه له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكراینا.
ئه‌مه‌یش له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ناو فڕۆكه‌كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له شاری سوچی ڕووسیا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی ڤلادیمێر پوتین دێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتووێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یامنێراندا، ده‌ستی خسته سه‌ر چه‌ندان بابه‌ت، وه‌ك پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ناردنی دانه‌وێڵه له ئۆكراینه‌وه و دۆسیه‌ی تایوان.
له‌باره‌ی تایوان، سه‌رۆك ئه‌ردۆغان دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه نابێت ڕێ به قه‌یرانێكی نوێ بدرێت، له كاتێكدا كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی شه‌ڕی ئۆكراینا و په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابووری و سه‌قامگیریی جیهانی به‌رده‌وامه.
ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌یه‌كی جیادا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌نیازه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی "پێنج شه‌نگه‌های" له ئۆزبه‌كستان بكات له مانگی ئه‌یلوولدا له‌سه‌ر بانگهێشتی پوتین.