له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌ی یه‌كی ئه‌ڵمانیا "بۆندسلیگا"، بۆروسیا دۆرتموند و بایه‌رلیڤه‌ركوزن رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه یاریی لووتكه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب، هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئه‌ڵمانیا چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام یاریی لووتكه و هه‌ره‌به‌هێز، له یاریگه‌ی سیگنال ئیدۆنا پارك ده‌بێت، كاتێك بۆروسیا دۆرتموند میوانداریی بایه‌رلیڤه‌ركوزن ده‌كات.
دۆرتموند ئه‌م وه‌رزه خۆی ئاماده‌كردووه ركابه‌ریی بایرن میونشن درێژه پێبدات له‌سه‌ر نازناوی خوله‌كه، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه بارودۆخی زۆر باش نییه، به تایبه‌تی دوای رۆیشتنی هالاند، هه‌روه‌ها نه‌خۆشكه‌وتنی هێرشبه‌ری نوێی یانه‌كه "سباستیان هاله‌ر".
دۆرتمۆند و لیڤه‌ركوزن، وه‌رزی رابردوو ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی نازناوه‌كه‌یان كرد، له كۆتایی وه‌رزشیدا له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م بوون.
جێی ئاماژه‌یه یاریی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی 2022-2023ی خولی ئه‌ڵمانیا شه‌وی رابردوو كرا، كاتێك بایرن میونشن هه‌ر له یه‌كه‌م یارییدا زه‌نگی مه‌ترسی لێدا و له ناو یاریگه‌ی یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرت به 6-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
یونیون به‌رلین – هێرتابه‌رلین 16:30
بۆروسیا مۆنشنگلادباخ – هۆفێنهایم 16:30
ڤۆلفسبۆرگ – ڤێرده‌ربرێمه‌ن 16:30
بۆخوم – ماینز 16:30
ئۆگسبۆرگ – فرایبۆرگ 16:30
بۆروسیا دۆرتموند – بایه‌رلیڤه‌ركوزن 19:30.