مامۆستایانی وانه‌بێژ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه پشتیوانی درۆزن و ساخته‌چی و موزایه‌ده‌چی و بازرگان بكه‌ن كه مه‌به‌ستیان له شاسوار عه‌بدولواحیده.
كه‌ناڵه‌كانی شاسوار له دوێنێوه به‌ناوی مامۆستایانی وانه‌بێژ، لێدوان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه گوایه پشتیوانی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب، مامۆستایانی وانه‌بێژ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایان گه‌یاندووه، "وه‌ك مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت به كۆمینت و پۆستێكیش پشتیوانی درۆزن و ساخته‌چی و موزایه‌ده‌چی و بازرگان ناكه‌ین.
وانه‌بێژان باسیان له‌وه كردووه، هه‌ر كه‌سێكیش پشتگیریی ده‌كات، وه‌ك تاك پشتگیری ده‌كات نه‌ك به‌ناوی مامۆستایانی وانه‌بێژه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت وانه‌بێژ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، له كاتی ده‌وامدا خۆڕسكانه بایكۆت و خۆپێشاندانمان درێژه‌ی ده‌بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌و گاڵته‌جاڕییه‌ی مانگێك بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ین و ڕۆژێك له پێنجی ئێواره بۆ شه‌ش له بازاڕدا بۆ شه‌ربه‌ت و چا خواردنه‌وه یان له پاركه‌كاندا، ببێته هۆی دامركاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی و پاشانیش بیكه‌ن به ده‌سكه‌وت له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا.