له ده‌ستپێكی خولی فڕه‌نسا بۆ تۆپی پێ، پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا یاریی ده‌كات و ئه‌ركیشی ئاسانه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب، گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی فڕه‌نسا دوو یاریی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
شه‌وی رابردوو به یاریی نێوان لیۆن و ئه‌جاكسیۆ، وه‌رزی نوێی خولی فڕه‌نسا ده‌ستی پێ كرد، كه لیۆن به 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو به هیوا و خه‌ونی گه‌وره‌وه ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كلێرمۆن فووت ده‌بێته‌وه.
پاریس به ئاماده‌بوونی مێسی و نه‌یمار و رامۆس و به‌شێكی زۆر له ئه‌ستێره‌كانی یارییه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، ئامانجیشی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له یه‌كه‌م یاریی وه‌رزدا.
له پێكهاته‌ی پاریس‌دا، ئێمباپێ، ئیكاردی، هێرێرا و چه‌ند یاریزانێكی تر یاریی ناكه‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی لیگ 1 به‌م شێوه‌یه‌یه:
ستراسبۆرگ – مۆناكۆ 18:00
كلێرمۆن فووت – پاریس سانجێرمان 22:00.