وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین ڕای گه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك، بۆ 12 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ریاندا بریندار بوون بۆ 84 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌ناو كوژراوه‌كان كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ هه‌بووه، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ریاندا بریندار بوون، بۆ 84 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیدا كه پاش نیوه‌ڕۆی هه‌ینی ده‌ستی پێ كردووه، بۆ سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به گوته‌ی خۆی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامین.
سوپای
ئیسرائیل ئه‌وه‌یان دركاندووه، ئه‌مڕۆ هێرشێكی نوێیان بۆ سه‌ر سێ شوێنی سه‌ربازیی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه ده‌ست پێ كردووه، له كاتێكدا بزووتنه‌وه‌كه شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی ئیسرائیلی بۆردمان كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه لیواكانی قودس كه باڵی چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامییه، ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌رده‌وامن له هاویشتنی مووشه‌ك و گولـله هاوه‌نه‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئیسرائیل كه له ته‌نیشت كه‌رتی غه‌زه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له غه‌زه‌وه تا ئێسته زیاتر له 180 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون كه زۆربه‌یان ئاراسته‌ی شارۆكه‌كانی "زه‌رفه‌كانی غه‌زه"ی ته‌نیشت و نزیك له كه‌رتی ئیسرائیل كراون.