به فه‌رمی داواكاری پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كرا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق. په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ رای ده‌گه‌یه‌نێـت، پێویسته پابه‌ندی ده‌ستوور بن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب، بورهان ئه‌لمه‌عمووری په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی عێراق، له نووسراوێكی فه‌رمی داوا له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات دانیشتنێك ئه‌نجام بدات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه نابێ دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بكرێ، به‌پێی ماده‌ی 70ی ده‌ستووری عێراق. داوا له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات كه رێز له ده‌ستوور بگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبووسیش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، پشتیوانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقی كرد كه موقته‌دا سه‌در، له وتاری رۆژی پێنجشه‌م بۆ لایه‌نگره‌كانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی خسته‌ڕوو كه ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.