ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه شاسوار عه‌بدولواحید بانگه‌شه ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان و نه‌یتوانی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێ، به‌و كاره‌یشی دوایین بزماری له تابوتی خۆیدا و ده‌ركه‌وت چیتر خه‌ڵك به قسه‌ی ئه‌و نایه‌نه شه‌قام.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا هیچ كه‌سێك ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه نه‌بوو له‌به‌رده‌م قه‌ڵا
هه‌رچه‌نده داواكارییه‌كی روون نییه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه خۆپێشاندانه‌كه‌ی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام جارێكی تر سلێمانی كرایه‌وه قوربانی و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی خۆپێشاندانه‌كاندا دوكان و بازاڕه‌كان داخراون و غازی فره‌مێسك رێژ بڵاو كرایه‌وه.
له سنووری هه‌ولێر، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا هیچ كه‌سێك ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه نه‌بوو له‌به‌رده‌م قه‌ڵا كه پێشتر شاسوار داوای كردبوو، به‌ڵكو ژیان له رۆژانی تر ئاسایتر بوو، هاوكات له سلێمانی جگه له ناوه‌ندی شاره‌كه كه چه‌ند كه‌سێك له‌به‌رده‌كی سه‌را كۆبوونه‌وه و بوونه هۆی تێكدانی جه‌وی شاره‌كه، له چه‌ندان ناوچه‌ی تر هاوشێوه‌ی پێنجوێن خۆپێشاندان ره‌ت كرایه‌وه.
وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن، شاسوار خواستی له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان بێنه شه‌قام، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو به‌وه‌یش دواین بزماری له تابووتی خۆیدا و ده‌ركه‌وت ئه‌و جه‌ماوه‌ری كه ئه‌و وه‌ك خه‌یاڵ بۆخۆی دروست كردووه وانیه.
هۆشیار عه‌لی په‌یامنێری "وشه" له سلێمانی پێی راگه‌یاندین، كه شاسوار نه‌هاتووه‌ته شه‌قام و جارێكی تر كوڕی فه‌قیری شاره‌كه بوونه‌ته قوربانی و چه‌ندان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ته‌نیاهییه‌كانه‌وه گیراون.
ڕوونیشی كرده‌وه كه دۆخی شاره‌كه تێكچووه و بازاڕ و دوكانه‌كان داخراون، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دۆخی شاره‌كه تا ئێواره به‌ره‌و خراپتر بچێ.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا پێده‌چێ، داهاتووی سیاسیی شاسوار عه‌بدولواحید به‌ره‌و كۆتایی بچێت و ئه‌و متمانه‌ی به‌كۆتا بێت كه لای به‌شێك له هاووڵاتییان دروست كردبوو.