سه‌وزه و وشككراوه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی "عه‌نتاب" بۆ زیاتر پێگه‌یشتن و تامداربوونیان ده‌خرێنه به‌ر هه‌تاو.
له پارێزگای عه‌نتاب له توركیا، ئه‌و بیبه‌ر و باینجانانه‌ی له كێڵگه‌كان له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه كۆ ده‌كرێنه‌وه، له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له لقه‌كانیان جیا ده‌كرێنه‌وه و دوای جیاكردنه‌وه‌یان به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ده‌هێنرێنه زورگه‌كان، به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه به ده‌رزی له په‌ته‌كان چه‌سپ ده‌كرێن و دواتر هه‌ڵده‌واسرێن.
ئاژانسی
ئانادۆڵۆی توركی له‌باره‌یه‌وه زانیاری بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ئه‌و به‌رهه‌مانه كه به‌پێی كه‌شوهه‌وا به تێكڕا له ماوه‌ی 15 رۆژدا به ته‌واوی وشك ده‌بنه‌وه، ده‌پێچڕێنه‌وه و هه‌نارده‌ی ناوچه جیاجیاكانی توركیا ده‌كرێن و ده‌فرۆشرێن.
33 هه‌زار و 128 تۆن باینجان
به‌رهه‌مه وشكراوه‌كان له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی چێشتخانه‌كانن، به تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا.
محه‌مه‌د قه‌ره‌یڵان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵ و دارستانه‌كانی عه‌نتاب رای گه‌یاندووه، له شاره‌كه‌دا به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له‌سه‌ر رووبه‌ری سێ ملیۆن و 476 هه‌زار و 250 دێكار ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و ده‌ڵێ، نزیكه‌ی له 4%ی ئه‌م رووبه‌ره جیاكراوه‌ته‌وه بۆ چاندنی سه‌وزه و رای گه‌یاند كه سه‌وزه وشككراوه‌كان تام و چێژی تایبه‌تیان هه‌یه و له رووی ئابوورییه‌وه گرنگن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ساڵی 2021، له پارێزگاكه‌دا 33 هه‌زار و 128 تۆن باینجان و نۆ هه‌زار و 476 تۆن بیبه‌ر و سێ هه‌زار و 251 تۆن كوله‌كه به‌رهه‌م هێنراوه. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه وشككراوه‌كان به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كاندا سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاته بۆ ژنانی ماڵه‌وه. یه‌ك پارچه له كوله‌كه له بازاڕدا به نزیكه‌ی یه‌ك لیره ده‌فرۆشرێت.