خلیسك یان تراكشن ''Traction'' سیستمێكه كاتێك كارایه، ڕێگری ده‌كات له تایه‌كانی ئۆتۆمبێل بخلیسكێن و كاتێكیش دهكوژێنیتهوه، له پێچی خێرا ده‌خلیسكێت، ئه‌م به‌شه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل كه به‌پێی ئه‌و شوێنه‌ی شۆفێریی تێدا ده‌كه‌یت، تراكشنهكه داده‌گیرسێنی یان ده‌یكوژێنیته‌وه.
ئیدریس عوسمان ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" گوتی، خلیسك یان دژه خلیسك سیستمێكه له ئۆتۆمبێلدا هه‌یه كه له‌ڕێی دوگمه‌یه‌كه‌وه، ڕێ ده‌دات و ڕێگری ده‌كات له خلیسكانی ئۆتۆمبێل، زۆرجار ئه‌م سیستمه كێشه‌ی تێده‌كه‌وێ كه ته‌واوی سیستمه‌كه له‌كار ده‌خات، به‌مه‌یش گڵۆپی دژه خلیسك له‌سه‌ر داشبۆرد پێشان ده‌دات كه هۆكاره‌كه‌یشی یه‌كێكه له‌مانه‌ی خواره‌وه:
هەرگیز ئەم بەشە فەرامۆش مەکە
یه‌كه‌م - بوونی شۆرت له تاقم وایه‌ر.
دووه‌م - بوونی كێشه له هه‌سته‌وه‌ری گۆشه‌ی سوكان.
سێیه‌م - كێشه له لوقمه‌ی سوكان.
چواره‌م - باڵانس نه‌بوونی ویله‌كان.
پێنجه‌م - كه‌می ڤۆڵتییه‌ی پاتری.
شه‌شه‌م - كه‌میی هه‌وای تایه‌كان.
حه‌وته‌م - بارودۆخی ناهه‌مواری رێگه‌وبان وه‌ك به‌ستن له زستانان.
هه‌شته‌م - بڕین و ته‌كان له ڕۆیشتن به‌هۆی كێشه له بزوێنه‌ر یان گێڕ.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ده‌توانی له‌ڕێی دوگمه‌وه خۆیشت بیكوژێنیته‌وه و دایگیرسێنیته‌وه به‌گوێره‌ی پێویست، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌بوو یان یه‌كێك له‌م هۆكارانه بووه هۆی تێكدانی سیستمه‌كه و هه‌ڵبوونی گڵۆپه‌كه، باشتره زوو بیبه‌یته لای كه‌سانی شاره‌زا تا بۆتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.