یانەی پاریس سانجێرمان لە مێرکاتۆی ئه‌م هاوینەدا لە سەروبەندی گواستنەوەی یاریزانێکی نوێدایە، كه ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌دریده.
فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەوروپا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "توویتەر" نووسیویەتی: "سان جێرمان نزیكە لە گرێبەستكردن لەگەڵ فابیان رۆیزی ئیسپانی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ناپۆلی، بەو پێیەی دانوستانەكان لە نێوان هەردوو یانەدا زۆر پێشكەوتوون و گرێبەستەکە بەم زووانە تەواو دەبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سانت جێرمان به گرێبه‌ستێكی جیاواز تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی كیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز بۆ ناپۆلی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لویس کامپۆ راوێژکاری تەکنیکی پاریس، هاندەری گەورەی فابیان رۆیزە، هەروەها پلانێکی نهێنی داڕشتووه بۆ واژووكردنی گرێبەستەکە".
لە کۆتاییشدا ئاشكرای كردووه "کامپۆس چەند هەفتەیەکە کار لەسەر گرێبەستی رۆیز دەکات لەگەڵ بریکارەکان، هەروەها ویستویەتی پێش ئەو یانە گەورانە بکه‌وێت، کە ئارەزووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ده‌كه‌ن لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی".
ئه‌مه له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كی زۆره یانه‌ی ریال مەدرید هه‌وڵی رژد ده‌دات فابیان رۆیز له هاوینی داهاتوو به خۆڕایی بباته ریزه‌كانییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناپۆلی ته‌واو ده‌بێت.
پاریس سانجێرمان ئه‌م هاوینه گورزێكی گه‌وره‌ی له ریال مه‌درید دا، دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌ی نه‌دا ئێمباپێی هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی بچێته یانه‌ی شاهانه و به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی و به فشاری سه‌رۆكی فڕه‌نسا و میری قه‌ته‌ڕ، گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ كرده‌وه.