ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو له سنووری سلێمانی، پاره‌ی جۆری ورده له هه‌زار دیناری و 500 دیناری له هاووڵاتییان وه‌رناگرن و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی قه‌رزه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر پاره‌ی ورده بده‌ن، كۆمپانیاكه به بیانووی ئه‌وه‌ی بانكه‌كان پاره‌ی ورده‌یان لێ وه‌رناگرن، وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره پاره‌یه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
كۆمپانیاكان به‌م كاره گرفتیان بۆ خه‌ڵك دروست كردووه، به‌رپرسێكی حكوومیش ده‌ڵێت له گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه، به هیچ جۆرێك باس له‌وه نه‌كراوه پاره‌ی ورده وه‌رنه‌گیرێت.
كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمپانیاكانی وه‌رگرتنی پاره‌ی ئاوی ماڵان له سنووری پارێزگای سلێمانی و له ئیداره‌ی راپه‌ڕین، پاره‌ی جۆری هه‌زاری و ورده‌كانی تر له هاووڵاتییان وه‌رناگرن، ئه‌مه گرفتی بۆ هاووڵاتی دروست كردووه، هاووڵاتییان ده‌چن پاره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان بده‌ن یان قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه پێی گوتوون كه پاره‌ی ورده وه‌رناگرن و ئه‌و جۆره پاره‌یه‌یان له هاووڵاتی وه‌رنه‌گرتووه.
''بیانووی كۆمپانیاكه ئه‌وه بووه گوایه بانك ئاماده نییه پاره‌ی ورده وه‌ربگرێت، كۆمپانیاكه‌ش هه‌ستاوه به‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره پاره‌یه وه‌رنه‌گرێت، پێوه‌ندییان به بانكه‌وه كرد و ره‌تیان كرده‌وه ئه‌و بڕیاره‌یان دابێت، ئه‌وه ته‌نیا بۆ بازرگانه‌كان بووه كه ئه‌و پاره‌یان لێ وه‌رناگرن، نه‌ك پاره‌ی هاووڵاتیی كه كۆمپانیاكان كۆی ده‌كه‌نه‌وه". كاسترۆ مه‌عرووف وای گوت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، به‌داخه‌وه ئێسته له چه‌ند شوێنێكی تریش پاره‌ی ورده له هاووڵاتی وه‌رناگرن، به‌نزینخانه هه‌یه له سلێمانی پاره‌ی جۆری هه‌زاری له هاووڵاتی وه‌رناگرن، ئه‌مه گرفتی گه‌وره‌یه، جگه له‌وه‌ی كارێكی نایاساییه.
له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، كۆمپانیای ئۆرانۆس كاری كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاوی ماڵان ده‌كات، كۆمپانیاكه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی راپه‌ڕین هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی راپه‌ڕین ده‌ڵێت به‌دواداچوونیان كردووه له‌باره‌ی ئه‌و گرفته، به‌ڵام له گرێبه‌ستی نێوانیان باس له‌وه نه‌كراوه پاره‌ی ورده وه‌رنه‌گیرێت و كۆمپانیا بۆ خۆی كردوویه‌تی.
سه‌لام عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی راپه‌ڕین، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوون كه كۆمپانیای كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاوی ماڵان پاره‌ی ورده له هاووڵاتی وه‌رناگرن، دواتر به‌دواداچوونیان كردووه له‌سه‌ری و قسه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه كردووه، هیچ نووسراوێك و بڕیارێكی فه‌رمی نییه باس له‌وه بكات پاره‌ی ورده وه‌رنه‌گیرێت، له گرێبه‌ستی نێوانیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه هیچ بڕگه‌یه‌ك نییه باس له‌وه بكات پاره‌ی ورده وه‌رنه‌گیرێت، به‌ڵكو كۆمپانیاكه خۆی ئه‌وه‌ی كردووه.
بانك ئاماده‌یه پاره‌ی ورده وه‌ربگرێت، ئه‌وانیش ده‌بێت پابه‌ندبن
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، بانك ئاماده‌یه پاره‌ی ورده وه‌ربگرێت، ئه‌وانیش ده‌بێت پابه‌ندبن به وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره پاره‌یه‌ك له هاووڵاتییان.
هاوكات ئه‌ندازیار سه‌عید فه‌تاح سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای ئۆرانۆس له ئاوی راپه‌ڕین، به "وشه"ی راگه‌یاند، هیچ بڕیارێك نییه بۆ وه‌رنه‌گرتنی پاره‌ی ورده له هاووڵاتییان، بانك له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك گرفتیان بۆ كۆمپانیاكه دروست كردبوو، كاتێك پاره‌ی ورده‌یان ده‌برد بۆ بانك لێیان وه‌رنه‌گیرابوو، كۆمپانیاكه‌ش لای خۆیه‌وه پاره‌ی ورده‌ی له هاووڵاتییان وه‌رنه‌ده‌گرت، چونكه بانك لێیانی وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌و گوتی، له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ن تا بانك پاره‌ی ورده له كۆمپانیا وه‌ربگرێت و گرفت دروست نه‌كات، هاووڵاتی هه‌بووه ته‌واوی قه‌رزی ئاوی به پاره‌ی ورده داوه‌ته‌وه، كۆمپانیا داوای كردووه هه‌ندێك له‌و پاره‌یه بكاته پاره‌ی پێنج هه‌زاری یان 10 هه‌زاری.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی