له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه له كۆگه‌یه‌ك كه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربه گرووپێكی چه‌كداری له پارێزگای نەجەفی تێدا بووه، ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون.
ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەم هه‌شتى ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له نه‌جه‌ف به "شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی ئه‌لحوولی له پارێزگای نه‌جه‌ف ڕووی داوه، كۆگه‌كه‌یش هی هێزه‌كانی حه‌شدی وه‌لائی سه‌ر به سرییه‌كانی سه‌لام بووه.
تا ئێسته ده‌گوترێت زیاتر له پێنج كوژراو و حه‌وت بریندار هه‌ن، هیچ لایه‌نێكی فه‌رمیش ڕووداوه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی له ساڵی 2014 به فتوایه‌كی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له نه‌جه‌ف دامه‌زرێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له به‌غدا و شاره‌كانی تری شیعه بكات، له به‌رانبه‌ر هێرشی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دواتر به فه‌رمی هێزه‌كه به یاسایی كرا و له په‌رله‌مانه‌وه یاساكه‌ی تێپه‌ڕێنرا، كه‌چی ئێسته گه‌وره‌ترین كێشه و ململانێ له نێوان حكوومه‌تی شه‌رعی و دامه‌زراوه‌كانی وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شد هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی بڕیاری عێراق نابن و جێبه‌جێكاری پیلان و فه‌رمانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانن له عێراق و بوون به به‌شێك له میحوه‌ری موقاوه‌مه، كه ئێران ئه‌و ناوه بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به‌خۆی له عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن به‌كارده‌هێنێت.
حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ی 70 گرووپی چه‌كداری جیا جیا له خۆ ده‌گرێ، له سه‌ره‌تاوه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی ئاینی دابه‌شبوون، كه یه‌كێكیان بریتییه له دڵسۆزی و پابه‌ندبوون به فه‌رمان و ڕێنماییه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دووه‌میشیان پابه‌ندبوون و دڵسۆزی بۆ عه‌لی سیستانی ڕێبه‌ری شیعه‌كانی عێراق، ئه‌و ناكۆكییه تا ئێسته‌یش له نێوان گرووپه جیا جیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ماوه و كۆتایی نه‌هاتووه.