سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار ئه‌مڕۆ ئاشكرای كردووه، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در پێشنیازی بۆ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌ناو ئه‌و چه‌قبه‌سووتییه رزگاری بێت، حكوومه‌تێك به‌بێ به‌شداریی سه‌درییه‌كان و مالیكییه‌كان، بێته دامه‌زراندن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رای گه‌یاندووه، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در، په‌یامێكی بۆ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ناردووه و تێیدا پێشنیازی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه ده‌ربچین، حكوومه‌تێك بێته دامه‌زراندن له ده‌ره‌وه‌ی سه‌درییه‌كان و ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
ئه‌و حكوومه‌ته‌ی دێته دامه‌زراندن، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بێت
سه‌رچاوه‌كه زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی دێته دامه‌زراندن، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بێت و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكات تا مانگیی ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌یش به سازانی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بێت.
دواتریش سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه تا ئێسته چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی سه‌دریان نه‌داوه‌ته‌وه.
عێراق ئێسته له‌ناو ململانێییه‌كی سه‌ختی سیاسییدایه و هیچ لایه‌نێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت سازش بۆ ئه وه‌ی تر ناكات و ئه‌وه‌یش كێشه‌كان ئاڵۆزتر كردووه، بۆیه هه‌موویان چاویان له‌وه‌یه كه فریاده‌ڕه‌سی ئه‌و دۆخه ببینه‌وه.