ئه‌و ڕه‌نگه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی بازنه‌كه‌دا ده‌یبینیت زیرەکیی تۆ ئاشكرا ده‌كات

:: PM:02:42:08/08/2022 ‌
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام چاوت له‌ ناوه‌ندی بازنه‌كه‌ بێت، له‌وێشدا سه‌رنجی ڕه‌نگه‌كه‌ی ده‌ده‌یت، پێویسته‌ بزانیت وه‌ڵامه‌كه‌ی "ڕه‌ش" نییه‌.

مرۆڤه‌كان ده‌توانن له‌م وه‌همه‌ بیناییه‌دا ڕه‌نگه‌كه‌ به‌ شین یان سوور ده‌ستنیشان بكه‌ن
له‌م وه‌همه‌ بیناییه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ماڵپه‌ڕی "جارگان جۆش"ه‌وه‌ هه‌ڵیانبژاردووه‌، ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌ندی بازنه‌كه‌دا ده‌یبینیت، له‌وانه‌یه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دانایی تۆ بێت. كه‌واته‌ به‌ وردی سه‌یری دڵی بازنه‌كه‌ بكه‌ یان ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی بكه‌، ئێسته‌ ئێمه‌ له‌ تۆ ده‌پرسین ئه‌و ڕه‌نگه‌ چییه‌ كه‌ سه‌ره‌تا ده‌یبینیت؟

پێویسته‌ بزانیت كه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ "ڕه‌ش" نییه‌، به‌پێی ڕۆژنامه‌ی مایندز جۆرناڵ، مرۆڤه‌كان ده‌توانن له‌م وه‌همه‌ بیناییه‌دا ڕه‌نگه‌كه‌ به‌ شین یان سوور ده‌ستنیشان بكه‌ن.

ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی شین ببینیت، ئه‌وا ژیریی تێگه‌یشتنت هه‌یه‌، هه‌روه‌ها باش ئاگاداری چه‌مكه‌كانی ژیانیت. كه‌واته‌ بڕیاردانی ئاڵۆز ئه‌ركێكی قورس نییه‌ بۆ تۆ.

گۆڤاره‌كه‌ ده‌ڵێت، تۆ جگه‌ له‌ زیره‌كی گه‌وره‌، له‌گه‌ڵ گرووپێكدا باشیت، ده‌وروبه‌رت پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ بیت و بۆچوونه‌كانت به‌ ڕوونی ده‌رببڕیت. له‌ كاتی ته‌نگانه‌دا خه‌ڵك داوای یارمه‌تیت لێ ده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ ئاڵۆزه‌كان، بۆیه‌ ئێوه‌ پاڵپشتێكی گه‌وره‌ن بۆ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رتان."

ئه‌گه‌ر سوورت بینی، ژیریی لۆجیكت هه‌یه‌. تۆ زیره‌كیت له‌ سه‌رووی ئاستی مامناوه‌نده‌وه‌، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بۆ تۆ شتێكی گه‌وره‌ نییه‌.

گۆڤاره‌كه‌ زیاتر ڕای گه‌یاندووه‌، "خه‌ڵك له‌ كاتی ناخۆشییه‌كانیاندا به‌ چاوی به‌رزه‌وه‌ سه‌یری تۆ ده‌كه‌ن. تۆ سه‌ركرده‌یه‌كی سروشتیت و پێده‌چێت كاریگه‌رییه‌كی زۆرت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌رت هه‌بێت. بۆیه‌ ده‌توانیت سه‌ركردایه‌تیی مرۆڤه‌كان بكه‌یت له‌ مه‌زه‌وه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا."

خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌شت بینی ئه‌وه‌ گومان له‌ دانایی مێكشت بكه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێكی زوو بڕیار ده‌ده‌یت به‌ بێ ئه‌وه‌ی بزانی ئه‌ودیوی شته‌كان چین.

ئێسته‌ خوێنه‌ری ئازیز پێمان بڵێ بۆ یه‌كه‌مجار چ ڕه‌نگێكت بینی له‌ناو ناوه‌ندی بازنه‌كه‌دا؟






وشە - محەمەد میران