وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاودێری چڕ ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی به‌ناوی فێركردنی قورئان له هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 80 ناوه‌نده، پارێزه‌رێكیش بوونی ئه‌و ناوه‌ندانه ئه‌گه‌ر سه‌ربه حزبه ئیسلامییه‌كان بن به مه‌ترسی ده‌زانێت.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی فێركردنی قورئان هه‌ن كه زیاتر له 80 ناوه‌ندیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی ئاینیش هه‌ن كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن و ئێسته ئه‌وقاف ده‌یه‌وێ بیانخاته‌وه ژێر ڕێنوێنییه‌كانی خۆی.
كاری ئه‌و ناوه‌ندانه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، فێركردنی قورئان و رێنوێنی ئاینییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به مه‌ترسی ده‌زانرێ ئه‌و ناوه‌ندانه به‌شێكی زۆریان سه‌ربه حزبه ئیسلامییه‌كان و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئیداره ده‌درێن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لاری له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكانه‌دا نییه
رێبین سه‌باح پارێزه‌ر، بۆ "وشه" پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی فێكردنی قورئان له‌لایه‌ن حزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه ئیداره بدرێن "مه‌ترسیداره". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌وانه هه‌ندێك جار وه‌ك بۆمبی چاوه‌ڕوانكراو ده‌بینرێن و پێویستیان به چاودێریی چڕ هه‌یه.
"وشه" له به‌داواداچوون بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی به‌ناوی فێركردنی قورئان كراونه‌ته‌وه، بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌شێكی زۆر له‌و ناوه‌ندانه له‌لایه‌ن حزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه ئیداره ده‌درێن، هه‌روه‌ها جیا له فێركردنی قورئان و كردنه‌وه‌ی خولی هاوینه، منداڵ فێری نوێژ و بنه‌ماكانی ئیسلام ده‌كرێن، له پاڵ ئه‌وه‌یشدا سۆزی ئه‌و منداڵ و هه‌رزه‌كارانه بۆ لای حزبه‌كانی خۆیان راده‌كێشن، ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وتووه له‌كاتی به‌كۆتاهاتنی خوله‌كانی هاوینه، به‌رپرسی حزبیان بۆ دابه‌شكردنی بڕوانامه بانگێشت كردووه و گوتاری سیاسیی داوه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لاری له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكانه‌دا نییه به‌مه‌رجێك له ژێر ڕێنوێنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، هه‌ر ناوه‌ندێكی فێركردنی قورئان یان په‌روه‌رده‌ی ئاینی ئه‌گه‌ر لێی بنووسرێ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئه‌وه سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و به ڕێنوێنی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لێی به‌رپرس نییه.
ڕوونیشی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاگه‌داری ئه‌و شوێنانه‌یه كه له‌لایه‌ن كێوه ئیداره ده‌درێن و مامۆستاكه‌یان كێیه، "به‌ڵام چاودێری ئه‌ركی ئه‌وقاف نییه و ده‌زگای تر ده‌بێت ئه‌و كاره بكه‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه رێكخستنه‌وه به‌و په‌یمانگه و قوتابخانه ئاینییانه‌یش بكات كه هه‌ن و سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.
به‌گوته‌ی نه‌به‌ز ئیسماعیل، ئه‌وان پێوه‌ندییان نییه كه ئه‌و شوێنانه سه‌ربه چ حزبێكی ئیسلامین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرابێتنه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی كوردستان چاودێریی وردی ئه‌و مزگه‌وت و شوێنه ئاینییانه ده‌كرا، دواتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاری دا هیچ مزگه‌وتێك له شه‌واندا نه‌كرێنه‌وه و دوای نوێژه‌كان دابخرێن، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له چه‌ندان مزگه‌وتدا فكری توندڕۆیی گه‌شه‌ی پێ ده‌درا و بۆ كاری تر خه‌ڵك راده‌هێنران.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی مه‌رجی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی توندتر كردووه، به‌ڵام زۆر له حزبه ئیسلامییه‌كان به‌ناوی جیاواز ئه‌و بنكانه‌یان له هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌كانی تر كردووه‌ته‌وه.