لە مانگێكدا 27 هاووڵاتی لە سلێمانی بەرووداوی هاتوچۆ مردوون

:: AM:10:32:09/08/2022 ‌
تەندروستی سلێمانی ئاماری یەك مانگی رابردووی تەرم بۆ پزیشكی دادی سلێمانی بڵاو دەكاتەوە و بەپێی ئامارەكە، 27 هاووڵاتی بەهۆی رووداوی هاتۆچۆ گیانی لە دەست داوە.

ئەو تەرمانەی براونەتە پەیمانگەی پزیشكی دادیی سلێمانی، 58یان لە رەگەزی نێر بوون و 18یان لە رەگەزی مێ بوون.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی ئاب، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، لە ماوەی مانگی رابردوودا بە مەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان، 76 تەرم براونەتە پەیمانگەی پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە.

باس لەوەش كراوە، ئەو تەرمانەی براونەتە پەیمانگەی پزیشكی دادیی سلێمانی، 58یان لە رەگەزی نێر بوون و 18یان لە رەگەزی مێ بوون.

تەندروستی سلێمانی ئاشكرا كردووە، لەبارەی هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو 76 كەسە، 27 حاڵەت بەهۆی رووداوی هاتوچۆ، 10 حاڵەتی بەهۆی سووتاوی، پێنج حاڵەتیان بەهۆی كارەبا، یەك حاڵەتیش بەهۆی كەوتنەخوارەوە، شەش حاڵەتی خنكان لە ئاودا و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیاوە بووە.

لە هەر پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان پەیمانگەی پزیشكی دادی هەیە، تێیدا شیكاری بۆ تەرمەكان دەكرێ‌ و هۆكاری مردنی كەسەكان دەستنیشان دەكرێ‌.


وشە - رامیار جەواد