64 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

:: PM:07:36:09/08/2022 ‌
 64 كیلۆ مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا و لەلایەن ئاسایشی سنوورەكەوە راگەیەنرا.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی ئاب، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رای گەیاندووە، توانیویانە دەستبەسەر 64 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا بگرن.

هەروەها ئەوەیش ئاشكرا كراوە كە ئەو بڕە مادەی هۆشبەرە لە بازگەی تاسڵوجە لە ئەنجامی پشكنینی ئاسایی دەستی بەسەردا گیراوە كە لە ناو دەبەی رۆنی ئۆتۆمبێل شاردراوەتەوە و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە هێنراوە.

ئاسایش دەڵێ‌، بەو هۆیەوە كەسێك بەناوی (أ. ح. م.)  گیراوە كە لە دایكبووی 1974ەو بە نیاز بووە ئەو مادە هۆشبەرە لە شاری سلێمانییەوە بگوازێتەوە بۆ شارەكانی تر.

بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ ئێران، سلێمانی وەك ناوەندێكی ساغكردنەوەی مادەی هۆشبەری لێ‌ هاتووە، بەڵام هێزە تەناهییەكان هەموو هەوڵێك دەدەن ئەو كارە كۆنتڕۆڵ بكەن. 




وشە - وشه‌