به‌پێی ئاماری فه‌رمی گومرگی حه‌وت وڵات، له ساڵی رابردوودا به به‌های 37 ملیار دۆلار شتومه‌ك به عێراق فرۆشراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له گومرگه‌كانی عێراق تۆمار كراوه زۆر كه‌متره.
گومرگی عێراق ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ئاماری ساڵی رابردووی عێراقی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، له حه‌وت وڵات ته‌نیا حه‌وت ملیار دۆلار شتومه‌ك هاورده كراوه و كۆی هاورده‌ی عێراق له ساڵی رابردوودا كه به فه‌رمی تۆمار كرابێت، 16 ملیار دۆلاره.
ئه‌و ئاماره ده‌ری ده‌خات، به قه‌باره‌ی 30 ملیار دۆلار هاورده له هیچ شوێنێكی عێراق تۆمار نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات به بێ تۆماركردن له گومرگ هێنراونه‌ته ژووره‌وه.
به گشتی ئه‌و زیانه‌ی كه به‌هۆی هێنانی نایاسایی شتومه‌ك به عێراق كه‌وتووه له ساڵی رابردوودا، سه‌رووی سێ تریلیۆن دیناره و ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵایانه تۆمار بكرانایه، ئه‌وا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ده‌یتوانی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ستراتیجی پێ جێبه‌جێ بكات.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له ساڵی رابردوودا 37 ملیار دۆلاری فرۆشتووه
له‌لایه‌كی تره‌وه بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له ساڵی رابردوودا 37 ملیار دۆلاری فرۆشتووه و به‌شی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ كه‌رتی هاورده بووه.
ئێران كۆمه‌ڵێك سنووری له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه كه به‌شێكیان له ژێر كۆنترۆڵی میلیشیاكاندان و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ندی، شتومه‌ك هاورده ده‌كه‌ن و له‌و بازرگانییه‌شدا سوپای پاسداران رۆڵێكی باڵای هه‌یه.
ساڵی رابردوو مسته‌فا كازمی هه‌وڵی دا به‌شێك له‌و سنوورانه كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه پێش به چالاكی میلیشیاكان بگرێت.