یانه‌ی بلاکبێرن رۆڤەرزی ئینگلیزی رای گه‌یاند، شوێنێك له ناو یاریگه‌ی یانه‌كه‌یان دابین ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌ره موسڵمانه‌كانی یانه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ له ناو یاریگه‌دا نوێژ بكه‌ن.
بلاكبێرن ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، له قۆناغی یه‌كه‌می جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، رووبه‌ڕووی یانه‌ی هارتلپوڵ یونایتد ده‌بێته‌وه، كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ كاتی نوێژی مه‌غریب هاوكاته.
یانەی بلاکبێرن رۆڤەرز بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا دابینکردنی شوێنێكی بۆ هاندەرانی موسڵمان لە یارییەکەی تیپەکەدا لەگەڵ هارتلپوڵ راگەیاند.
یانە ئینگلیزییەکە روونی کردەوە، لە رێگەی بەیاننامەکەوە، کە نوێژخوێنان دەتوانن پرسیار بکەن سەبارەت بە شوێنی هۆڵی نوێژکردن لە یاریگهکەدا، بۆ ئەنجامدانی نوێژەکان بە درێژایی وەرزی ئێستا دابین ده‌كرێت.
پێشتر یانەی بلاکبێرن یاریگهکەی بۆ موسڵمانان کردبووەوە، بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان، به‌ڵام بەهۆی خراپیی کەشوهەوا كاره‌كه وه‌ك خۆی به‌ڕێوه نه‌چوو، به‌ڵكو موسڵمانان له باخچەیەکی لاوەکیی هه‌ر له یاریگه‌كه نوێژیان كرد.
بلاکبێرن رۆڤەرز ئێسته به 6 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خولی پله یه‌كی ئینگلته‌رایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان یاریی هه‌یه.