به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا، بۆ چوار ملیۆن و 584 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، عێراق چوار ملیۆن و 584 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا په‌مپ كردووه كه به‌راورد به مانگی حوزه‌یران، 69 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، به‌رهه‌مهێنانی عێراق كه‌مێك زیادی كردووه له‌و پشكه‌ی كه به‌پێی ئۆپێك دانراوه، بۆ مانگی ته‌مووز چوار ملیۆن و 580 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا بووه.
به‌پێی ئاژانسی
ڕۆیته‌رز، "ئۆپێك كه ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا له‌خۆ ده‌گرێت، تێكڕای ئاماری به‌رهه‌مهێنان به‌پێی سه‌رچاوه لاوه‌كییه‌كان، به‌كار ده‌هێنێت بۆ دیاریكردنی پابه‌ندبوون به پشكی به‌رهه‌مهێنان".
سه‌رچاوه لاوه‌كییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مهێنانی عێراق به تێكڕا 34 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه‌متره له چاو پشكی خۆی له چاره‌كی دووه‌مدا، هه‌روه‌ها 75 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌متره به‌رانبه‌ر پشكی له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا.