بڕیارێكی نوێ‌ بۆ تەواوی شوفێرانی كوردستان دەرچوو

:: PM:12:05:11/08/2022 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنی بۆ ئەو شوفێرانە بڵاو دەكاتەوە كە بەنیازن مۆڵەتەكەیان بكەن بە نێودەوڵەتی، بەپێی بڕیارەكە چەند مەرجێك هەیە دەبێت جێبەجَی بكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی ئاب، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ كە گشتاندنی بۆ كراوە و تێیدا هاتووە، پێشكەشكردنی داواكاری لەلایەن شوفێرەوە، دەبێت بۆ ئەوكاتەی داوای كردووە بۆ مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی.

لەگەڵ ئەو تێچووە داراییەی لە كەسی داواكراو وەردەگیرێ‌، ئەوەیش بەپێی مادەی شەشی یاسای هاتوچۆ.
ئەوەیش باس كراوە، لەكاتی پێدانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، ئەو زانیارییانەی لەسەر مۆڵەتی ناوخۆییەكە هەیە، دەخرێتە سەر مۆڵەتە نێودەوڵەتەییەكە، لەگەڵ ئەو تێچووە داراییەی لە كەسی داواكراو وەردەگیرێ‌، ئەوەیش بەپێی مادەی شەشی یاسای هاتوچۆ.

تێچووی مۆڵەتی نێودەوڵەتی بەپێی گشتاندنەكە دیاری كراوە، مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی بۆ یەك ساڵ بە 50 هەزار دینارە، بۆ ماوەی دوو ساڵ 100 هەزار دینارە، بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ 150 هەزار دینارە، هەروەها 10 هەزار دینار كرێی خزمەتگوزاری مۆڵەت لە شوفێر وەردەگیرێ‌ و لەكاتی ونبوونی مۆڵەتەكە، 50 هەزار دینار سزای مادی دانراوە.

ئێستە بەهۆی گەشتكردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتانی تر بە ئۆتۆمبێلی خۆیان، خواست لەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی زۆر بووە.





وشە - رامیار جەواد