وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له ڕێی پێگه‌ی فه‌رمیی خۆیه‌وه له فه‌یسبووك، داوا له لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی ده‌كات سبه‌ی هه‌ینی، جارێكی تر به‌شداری خۆپێشاندان بكه‌نه‌وه و بڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی ئاب، ساڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، "ئه‌وانه‌ی چاكسازییان خۆش ده‌وێت، پێویسته خۆیان ئاماده بكه‌ن (بۆ پشتگیریكردنی چاكسازی) به گردبوونه‌وه‌یان له پارێزگاكه‌یان، سبه‌ی هه‌ینی سه‌عات پێنجى عەسر، تا باشترین پاداشتتان پێ ده‌درێته‌وه. ئاگاداری زیاتریش بن و له‌م په‌یجه بمێننه‌وه نه‌ك په‌یجه ساخته‌كان".
زیاتر هاتووه، "چاوه‌ڕوانی ورده‌كاریی نوێ بن له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌وه، ئاگادارتان ده‌كه‌یه‌نه‌وه."
شایانى باسه دوێنێ له په‌یامێكدا موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رای گه‌یاند، "ڕەنگە هەندێک لایەن باوەڕیان وابێت هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە کۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە تا بە دەنگدان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، ئەوان ئەو بۆچوونە رەتدەکەنەوە بە بۆچونی ئەوانەی دەزانن کە بەدوای پشک پشکێنە، بەردەوامی گەندەڵی و جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانی هاووڵاتییان دەگەڕێن."