رۆدریگۆ گۆس یاریزانی بەڕازیلیی یانەی ریال مەدرید رای گه‌یاند، ده‌یه‌وێت له وه‌رزی نوێ‌دا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكات.
رۆدریگۆ خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا له لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه، كه شه‌وی رابردوو بۆ جاری پێنجه‌م له مێژوودا بوونه پاڵه‌وان و له یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانییان برده‌وه به 2-0 گۆڵ.
رۆدریگۆی به‌ڕازیلی له لێدوانەکانی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، گوتی: دەزانم دەتوانم زۆر یارمەتی تیپەکە بدەم و زیاتر یاریی بکەم.
گوتیشی: "دەمەوێت وەک یاریزانێکی سەرەکی یاریی بکەم، راهێنەریش متمانەی خۆی بە من داوه، دەزانم هەموو شتێکم هەیە بۆ یاریکردن له تیپەکەدا".
هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: "بردنەوەی سوپەری ئەوروپا، باشترین رێگه‌یە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ، هەروەها دیارییەکە بۆ ئەوەی وەرزی رابردوو ئه‌نجاممان دا".
لە کۆتاییدا گوتی: "یاریزانه لاو و بهئهزموونهكانی تیپه‌كه، هەموو رۆژێک باشتر و یەکگرتووتر دەبین، ئێمه رۆژانە زۆر شت له یاریزانه به‌ئه‌زموونه‌كان فێر دەبین".
رۆدریگۆ وه‌رزی رابردوو له چامپیۆنزلیگدا رۆڵێكی گرنگی له یانه‌ی ریال مه‌درید گێڕا و به‌شدارییه‌كی كارای له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌دا هه‌بوو، هه‌رچه‌نده یاریزانێكی سه‌ره‌كی نییه و زۆربه‌ی كات وه‌ك یه‌ده‌گ به‌شداریی ده‌كات.