فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل رای گەیاند، رەتی دەكاتەوە دووبارە یارییەكەی بەرانبەر ئەرجەنتین ئه‌نجام بداته‌وه، كە ساڵی رابردوو لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022 لە قەتەڕ تەواو نه‌كرا.
فیدراسیۆنی به‌ڕازیل لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە، "دوای وەرگرتنی داواکارییەکەی تێتیی راهێنەری به‌ڕازیل و جونینیۆ پاولیستای رێکخەری تیپه‌كه، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، ئیدینالدۆ رۆدریگێز، هەوڵ دەدات یارییەکە هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، فیفا فەرمانی بە هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەرجەنتین کرد، کە سه‌ركه‌وتنیان بۆ مۆندیال مسۆگه‌ر كردبوو، یارییەکەیان دووبارە بکەنەوە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، کە لە مانگی ئەیلولی رابردوودا لە ساوپاولۆ یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا و چه‌ند خولەکێکی لێ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌ش به هۆی پێشێلکارییەکانی پێوەست بە پرۆتۆکۆڵی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایه‌ن تیمی سەردانکەرهوه.
جێی ئاماژه‌یه دوای ته‌نیا 7 خولهك له ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل هاتنه ناو یاریگه، ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه ئه‌رجه‌نتینییه‌كان چوونه‌وه ژووری جلگۆڕین و نه‌گه‌ڕانه‌وه ناو یاریگه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرێت.
دەسەڵاتی تەندروستی لەو کاتەدا رایانگەیاندبوو، چوار یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی، كه له خولی نایابی ئینگلته‌را پیشه‌گه‌ره، پێویست بوو بچنە ناو "کەرەنتینەیەکی خێرا" بەهۆی پێشێلکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی پەتای کۆرۆناوه، به‌ڵام یاریزانه‌كان ره‌تیان كرده‌وه.
لە راگەیەندراوەکەی فیدراسیۆنی به‌ڕازیل، ئاماژە بەوە کراوە پێشتر فیفا لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین رێککەوتبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: فیدراسیۆنی به‌ڕازیل ئەو رێککەوتنە قبوڵ دەکات، کە لەلایەن فیفا و فیدراسیۆنی ئەرجەنتین پێشنیار کراوە، به‌وه‌ی یارییه‌كه بەرانبەر ئەرجەنتین ئەنجام نەدات، كه بڕیار بوو له مانگی ئه‌یلودا بكرێت.
لای خۆیەوە سەرۆکی یانەی فیدراسیۆنی به‌ڕازیل گوتی "بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی ستافی تەکنیکی، ئێسته داوا لە فیفا دەکەین یارییەکە هەڵبوەشێنێتەوە، پێشینه‌ی ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه، بۆ شه‌شه‌مین جار مۆندیال ببه‌ینه‌وه".
جێی ئاماژه‌یه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین، له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوو، به پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ مۆندیال سه‌ركه‌وتن.