هۆتێلی ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە شاری مەراکیش لە مەغریب، لەلایەن ئەنجومەنی جیهانی گەشتوگوزارەوە پاڵێوراو بوو بۆ باشترین هۆتێلی نوێ لە ئەفریقا بۆ ئهم ساڵ، لە کاتێکدا خاوەنەکەی تووشی کێشەیهكی پێوەندیدار بە داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بووه و دهیهوێت لهوێ بڕوات.
رۆناڵدۆ پێنجەمین هۆتێلی لە زنجیرە هۆتێلەکانیدا، بە ناونیشانی "CR7" لە شاری مەراکش لە مەغریب كردووهتهوه، كه لهم بارهیهوه ئهستێرهكهی تۆپی پێی جیهان دهڵێت: "ئەوە تەنیا ژمارەیەک نییە لە زنجیرە هۆتێلەکان، بەڵکو نوێنەرایەتی پێوەندیی منە لەگەڵ ئەو وڵاتەی، کە خۆشم دەوێت و هەست دهكهم زۆر رێزم دهگرن".
هۆتێلەکە لەلایەن ئەنجومەنی جیهانیی گەشتوگوزارەوە وەک باشترین هۆتێلی نوێ لە ئەفریقا بۆ ئهم ساڵ دهستنیشان كراوه.
هۆتێلەكه لوکسە، 174 ژووری تێدایە، سپا و سەنتەری بازرگانی، جگە لە مەلەوانگە و هۆڵێکی وەرزشی له خۆ دهگرێت، هەروەها هۆتێلەکە خواردنی تەندروست پێشکەش دەکات، کە میوانەکان دەتوانن لهسهر شێوازی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نان بخۆن.
نرخی مانهوهی شهوێكیش له هوتێلهكه، لە نێوان 183 بۆ 440 یۆرۆیه.
ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2016 دەستی بە وەبەرهێنان کرد لەو هۆتێلەدا، بەو پێیەی لە زێدی خۆی لە دوورگەی مادێرا لە پۆرتوگال دەستی پێ کرد، دواتر لیشبۆنای پایتەختی وڵاتهكه یبوو، دواتر له مەدریدی ئیسپانیا و نیویۆرکی ئەمریکاش هوتێلی كردهوه، تا گهیشته مهراكیش.