ئیلیۆت تانه‌ر منداڵێكی ئه‌مه‌ریكییه و پله‌ی زیره‌كی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه، بۆیه له ته‌مه‌نی نۆ ساڵی پێوه‌ندی به زانكۆی مینیسۆتای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ئه‌مساڵیش له ته‌مه‌نی 13 ساڵی توانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له فیزیا و بیركاری له زانكۆكه ته‌واو بكات و بڕیاریشه ساڵی داهاتوو ده‌ست به خوێندنی دكتۆراكه‌ی له هه‌مان بوار بكات و وه‌كخۆی ده‌ڵێ، خه‌ونی ئه‌وه‌یه ببێت به زانایه‌كی گه‌وره‌ی بواری فیزیا و شوێنی ئه‌لبێرت ئاینشتاین بگرێته‌وه.
دایك و باوكی ئیلیۆت هه‌ست به شانازییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن، كه منداڵه‌كه‌یان به‌م ئاسته زیره‌كه و به‌م ته‌مه‌نه بچووكه‌وه توانیویه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره له بواری خوێندن ببڕێت و ببێت به جێی سه‌رنجی هه‌مووان و زیره‌كی منداڵه‌كه‌یان له میدیاكانی دنیا باسی لێوه بكرێت. میشێل تانه‌ر دایكی ئیلیۆت له‌وباره‌وه بۆ پێگه‌ی لایڤ ساینس ده‌ڵێ، كوڕه‌كه‌م توانایه‌كی بێهاوتای له فێربوون هه‌یه، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌یشدا مرۆڤێكی خۆشڕوو و ده‌م به پێكه‌نینه، بۆیه بووه‌ته هۆكارێك تا ببین به دایك و باوكێكی باشتر و هه‌موو ڕۆژێك ژیانمان زیاتر به‌ره‌و ئاراسته ئه‌رێنییه‌كان بگۆڕێت و به جۆرێكی تر له ژیان بڕوانین.
ئه‌و هێنده به خێرایی كتێبه‌كانی ته‌واو ده‌كرد و زانیارییه‌كانی له مێشكی ده‌مایه‌وه، باوه‌ڕمان به‌وه نه‌ده‌كرد
ئیلیۆت تانه‌ر خۆی ده‌ڵێ، ته‌مه‌ن ته‌نیا ژماره‌یه‌كه، ئه‌وه‌ی گرنگه بایه‌خدانه به تواناكانی مێشكمان و په‌ره‌پێدانی له فێربوونی زانین و زانستی زیاتر. دایك و باوكی ده‌ڵێن، كاتێك له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا بوو، هه‌ستیان به‌وه كرد كه كوڕه‌كه‌یان ئاسایی نییه و بگره زۆر بێ وێنه‌یه له فێربووندا و هاوشێوه‌ی منداڵانی تر نییه. چونكه له‌و كاته‌وه زۆر به خێرایی فێری زمان و قسه‌كردن بوو و له ژماردن و ماتماتیكیش ته‌واو جیاواز بوو و ئێمه‌ی تووشی سه‌رسڕمانێكی گه‌وره كردبوو. دواتر ئیلیۆتمان ڕه‌وانه‌ی باخچه‌ی ساوایان كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌رگه‌ی دۆخه‌كه بگرێت، چونكه ئه‌و شێوازه كلاسیكییه‌ی فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن له دایه‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ توانا و زیره‌كی ئه‌و نه‌ده‌گونجا و ئه‌و زۆر زیاتری ده‌زانی، كه له‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمان دا له دایه‌نگه ده‌ری بهێنین و كتێبی پۆله جیاوازه‌كانی خوێندنی بۆ بكڕین و له ماڵه‌وه وانه‌ی پێ بڵێین و هاوكاری بكه‌ین.
میشیلی دایكی ده‌ڵێت، ئه‌و هێنده به خێرایی كتێبه‌كانی ته‌واو ده‌كرد و زانیارییه‌كانی له مێشكی ده‌مایه‌وه، باوه‌ڕمان به‌وه نه‌ده‌كرد، بۆیه له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی ئه‌و خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی زانست و زانیاری بوو، له‌سه‌ر گه‌ردیله و گه‌ردی ته‌نه‌كان، منداڵانی تریش له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان یارییان ده‌كرد و جلی سوپه‌رمانیان ده‌پۆشی و خۆیان وه‌ك سوپه‌رمان نیشان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و خووی به كتێب خوێندنه‌وه گرتبوو.
زیاتر گوتی، ژووره‌كه‌ی ئیلیۆت پڕ ببوو له كتێب و وازی له خوێندنه‌وه نه‌ده‌هێنا، بۆیه زۆرجار ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی دامان ده‌نا، ناچار ده‌بووین له كڕینی كتێب خه‌رجی بكه‌ین، تا بتوانین كتێبی زیاتری بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
له كۆتایی ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا دایك و ناوی ئیلیۆتیان بۆ تاقیكردنه‌وه ئاماده‌یی له قوتابخانه‌یه‌ك تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی توانی به پله‌ی نایاب له تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت، دواجار له ساڵی نوێی خوێندن كه ئیلیۆتیش پێی ده‌نایه نێو ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه له زانكۆی مینیسۆتا بۆ خوێندنی به‌كالۆریس له فیزیا و بیركاری وه‌رگیرا و ده‌ستی به‌خوێندن كرد و ئه‌مساڵیش توانی زانكۆ به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكات و پله‌یه‌كی زۆر نایاب به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌رچه‌نده ژیانی زانكۆ بۆ منداڵێك له‌و ته‌مه‌نه، هه‌م بۆخۆی و هه‌م بۆ هاوپۆل و مامۆستاكانیشی قورس بوو و ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و توانی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه خۆی ڕابهێنێت و سه‌رجه‌م هه‌نگاو و قۆناغه‌كانی زانكۆ ببڕێت، ئێسته‌یش هه‌مان زانكۆ ئۆفه‌ری خوێندنی دكتۆرایان له بواری فیزیا خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و منداڵه‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی تێچووی خوێندنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرن.
میشیل تانه‌ری دایكی ده‌ڵێت، هه‌رگیز سندووقی خوێندنی زانكۆیان بۆ دانه‌ناوه، چونكه له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون كه له‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌وه، پێویستی به‌وه بێت كه بچێته زانكۆ و پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری زانكۆی بۆ ته‌رخان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌ك و به‌خشین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پاره‌ی خوێندنی دكتۆرا بۆ ئیلیۆت ده‌ستی پێكردووه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ساڵی داهاتوو، ئیلیۆت تانه‌ر ده‌ست به یه‌كه‌م سیسمته‌ری خوێندنی دكتۆراكه‌ی بكات. وه‌كخۆیشی ده‌ڵێ، سه‌ره‌تا حه‌زی به‌وه بووه ببێت به پسپۆری بواری ماتماتیك، به‌ڵام كاتێك كه ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی فیزیا كردووه، خولیا و ئاواتی بووه به فیزیا و ده‌یه‌وێ ببێت به زانا و پسپۆرێكی گه‌وره‌ی بواری فیزیا و وانه له زانكۆی مینیسۆتا بڵێته‌وه.