بكوژی باوك و كچەكەی دهۆك گیرا

:: AM:09:24:12/08/2022 ‌
پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژی ئەو باوك و كچەیان گرتووە كە هەشتی ئاب تاوانی كوشتنی ئەنجام دابوو.

تەرمی فارووق میرزا و كچەكەی بەناوی ئاخین لە گوندی حەسەن رەشۆی سەر بە زاخۆ بێسەروشوێن بوون، ددوای چوار رۆژ پۆلیس تەرمی فارووقی دۆزییەوە و شەوی رابردووش تەرمی ئاخین فارووق دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی ئاب، پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردووەتەوە، بكوژی  فارووق میرزا خەلەف،/ 42 ساڵ/ لەگەڵ كچە بچووكەكەی گیرا.

باس لەوەش كراوە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە دهۆك دوای كۆكردنەوەی زانیاری، توانی بكوژی فارووق میرزا خەلەف لە گەڕەكی سەرهلدان بگرێ‌. 
 
فارووق ئاوارەیەكی كوردی ئێزدی بوو لە ‌ساڵی 2014وە لە ‌كەمپی چەمشكۆ لە ‌زاخۆ دەژیا. رۆژی هەشتی ئاب دۆزینەوەی تەرمی فارووق راگەیەنرا.



وشە - رامیار جەواد