سەدر پەیامێكی نوێی بڵاو كردەوە

:: PM:12:20:12/08/2022 ‌
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی نوێی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، زۆر پێم سەیرە جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی ئێمە ناكەن بۆ رزگاركردنی نیشتمان لەو دیلییەتییەی تێی كەوتووە بۆ داگیركەر و تیرۆر و گەندەڵی.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی ئاب،  موقتەدا سەدر ریچبەری رەوتی سەدر پەیامێكی نوێی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، زۆر پێم سەیرە جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی ئێمە ناكەن بۆ رزگاركردنی نیشتمان لەو دیلییەتییەی تێی كەوتووە بۆ داگیركەر و تیرۆر و گەندەڵی.

باسی لەوەش كردووە، با خۆپیشاندانتان بۆ سەرخستنی چاكسازی بێت، نەك شكۆی دەوڵەت و ئەو و بێ سوود بوون بۆ عێراق. ئایا ئێوە كەرامەت و ئازادی و ئاسایش و پارووی ژیان و سەلامەتی و چاكسازیتان ناوێت، وەك ئەوەی ئێمە داوای دەكەین.

سەدر بە خۆپێشاندەرانی لایەنگری چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت، ئەگەر ئێوە ئەم داوایە رەتدەكەنەوە، ئەوا؛ بزانن كاتێك ئێوە خۆپیشاندانتان كرد و مانتان گرت لەسەر ئەوەی پێتان دەوت ساختەكاری هەڵبژاردن، ئێمە نەمانویست خۆپیشاندان بكەین و مانبگرین هاوكات لەگەڵ ئێوەدا، سەرەڕای ئەوەی دەمانتوانی ئەو كارە بكەین.

" ئەگەر بڕیارتان دا خۆپیشاندان بكەن هاوكاتی خۆپیشاندانی چاكسازی، ئەوا با خۆپیشاندانەكەتان ئاشتیانە بێت و ئاسایشی كۆمەڵایەتی بپارێزن و عێراق لە هەموو ناو و نازناوێكی دیكە گەورەترە. دەستی دۆستایەتیمان بۆ جەماوەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی درێژ دەكەین نەك بۆ سەركردەكانی، دەمانەوێت چاكسازی بكەین لەوەی گەندەڵی تیا كراوە" سەدر وای نووسیووە.





وشە - رامیار جەواد